ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا قاپه‌كانی كۆشكی سپیی به قومار دۆڕاند
وێستگه نیوزـ
له سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا، یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه ئالوده‌ی یاریی پۆكه‌ر بووه كه هه‌فته‌ی دووجار له‌گه‌ڵ قومارچییه‌كانی دیكه ده‌یكرد كه له پۆست و پله‌ی باڵای ناو ئیداره‌كه‌ی بوون.
وارنن هاردینگ، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا كه ساڵی 1923 كۆچی دوایی كرد، به‌وه به‌ناوبانگ بوو كه جارێكیان له‌سه‌ر قاپ و قاچاغی ناو چێشتخانه‌كه‌ی له كۆشكی سپی قوماری كردووه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كارته‌كانی ده‌ستی ركابه‌ره‌كانی به‌هێزتربوون، یارییه‌كه‌ی دۆڕاندووه، ئه‌گه‌ر به یاسای "موڵكی گشتی" ئه‌و قاپانه له كه‌سی براوه وه‌رنه‌گیرایه‌ته‌وه، ئێستا ئه‌و كه‌سه ده‌بووه خاوه‌نی میراتێكی گه‌وره.
كابینه قومارچییه‌كه
ئه‌وه‌ی له‌ژیانی ئه‌م سه‌رۆكه‌دا زۆر دیار و به‌رچاوه، ئه‌وه‌یه كه ئالوده‌ی قومار بووه و هه‌فته‌ی دووجار خۆی و وه‌زیر و راوێژكاره‌كانی به‌تایبه‌ت جۆن ویكس-ی وه‌زیری به‌رگری و هاری دۆتری، داواكاری گشتی و ئا‌لبێرت فۆڵ-ی ه‌زیری ناوخۆ هه‌فته‌ی دووجار له كۆشكی سپی قوماریان ده‌كرد و زۆرجار تا به‌ره‌به‌یان به ده‌م قوماره‌وه شه‌ونخونییان كردووه تا وای لێهاتووه رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا ناوی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یان نابوو، "كابینه‌ی پۆكه‌ر".
ئا‌لبێرت فۆڵ، وه‌زیری ناوخۆ جۆن ویكس، وه‌زیری به‌رگری هاری دۆتری، داواكاری گشتی
وا ده‌گێڕنه‌وه شه‌وێكیان پێشنیازی ئه‌وه كراوه كه ئه‌مجاره له‌سه‌ر پاره یاری نه‌كه‌ن، به‌ڵكو یارییه‌كه له‌سه‌ر شتێكی دیكه‌ی وه‌ك ئه‌سپ یان ئۆتۆمبیل بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و تاقمه قاپ و قاچاغ و كوپی چا و قاوه‌یه‌ی كه سه‌رۆك كڕیوویه‌تی و له جۆری پۆرسلان و دروستكراوی چینی بووه و ناوی لێنراوه White House China، ئه‌مه جگه‌له كه‌لوپه‌له كریستاڵه‌كانی دیكه‌ی ناو چێشتخانه‌ی سه‌رۆك.
نه‌ریتی كۆشكی سپی وایه كه هه‌ر سه‌رۆكێك كه‌لوپه‌ل و قاپ و قاچاغی خۆی ده‌باته چێشتخانه تا كه‌لوپه‌لی ئه‌وه‌ی پێش خۆی به‌كارنه‌هێنێت، پاشان كه‌لوپه‌له‌كان له‌دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له مۆزه‌خانه‌ی كۆشكی سپی هه‌ڵده‌گیرێن.
هاردینگ قوماری له‌سه‌ر ئه‌و قاپ و قاچاغه كردبوو كه بنیامین هاریسۆن-ی سه‌رۆكی پێش خۆی به‌كاری هێناوه و دواتر له مۆزه‌خانه‌ی كۆشكی سپی دانرابوو، قاپ و قاچاغه‌كه كاتی خۆی له‌لایه‌ن كه‌سێكی پیشه‌گه‌ری فه‌ره‌نسی له‌سه‌ری داوای سه‌رۆك و له مادده‌ی پۆرسلان-ی چینی و به‌ده‌ست دروستكرابوون، ئه‌ویش له قوماره‌كه‌دا دۆڕاندنی.
ئەم سەرۆکەی لای راست داوای‌کرد قاپەکانی بپارێزن و سەرۆکەکەی لای چەپیش بۆی دۆڕاند
قاچی زل و ئه‌و شتانه‌ی یه‌كه‌مجار له سه‌رده‌مه‌كه‌یدا كرا
وارنن هاردینگ به‌وه‌ش ناسرابوو كه قاچی له هی سه‌رجه‌م سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا گه‌وره‌تر بووه، ئه‌م سه‌رۆكه قاچی ئه‌وه‌نده زل بووه كه پێڵاوی ژماره 48.5ی له‌پێ كردووه.
وێڕای ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه كوردته‌كه‌ی، چه‌ند شتێك بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌رده‌می ئه‌ودا هاتووه‌ته كایه‌وه، له‌وانه: یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه كه خانمان دوا وه‌رگرتنی مافی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگیان بۆ دابێت، یه‌كه‌م سه‌رۆكیش بووه كه له سه‌رده‌مه‌كه‌یدا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له رادیۆوه بڵاوبكرێته‌وه و یه‌كه‌م سه‌رۆك بووه كه ئۆتۆمبیلی به‌كارهێناوه بۆ بینینی ئه‌وانه‌ی له رۆژی ده‌ستبه‌كاربونیدا ئاماده بوون و یه‌كه‌م ئه‌ندامی كۆنگرێس بووه كه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڵبژێردیت و یه‌كه‌م سه‌رۆكیش بووه كه خولێكی یاریی گۆڵف بكرێت به‌ناوییه‌وه چونكه وه‌ك خولیایه‌ك خۆی هه‌فته‌ی دووجار گۆڵفی كردووه.
تابوتی مەرگی ژنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برد
ئه‌م سه‌رۆكه له‌و جۆرانه بووه كه هه‌ندێكجار پێش روودا كه‌وتووه، ئه‌وكاته‌ی له‌گه‌ڵ كلینگ فلۆرێنس-ی هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانه‌ی ولایه‌تی ئه‌لاسكا-ی نزیك سنوری كه‌نه‌دای كردووه، هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌خۆش بووه، ئه‌ویش تابوتێكی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه و وای دانابوو ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ی بمرێت، په‌كی له‌سه‌ر تابوت نه‌كه‌وێ و بیخاته ناوی و بیگه‌ڕێنه‌ته‌وه بۆ واشنتۆن، به‌ڵام ئه‌و سه‌رۆكه پێش روداوه‌كان كه‌وت، چونكه نه‌ك ژنه‌كه‌ی نه‌مرد، به‌ڵكو خۆی پێش هاوسه‌ره‌كه‌ی ماڵئاوایی له ژیان كرد.
كه له گه‌شته‌كه گه‌ڕانه‌وه، شه‌وی 2ی ئابی 1923 وارنن هاردینگ-ی سه‌رۆك له ماڵی خۆیان و له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی له شاری سان فرانسیسكۆ-ی ولایه‌تی كالیفۆرنیا پاڵكه‌وتبوو، ئه‌و "تا"یه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌وه‌وبه‌ر گرتبووی، هێشتا هه‌ر به‌ری نه‌دابوو، ژنه‌كه‌شی له‌پاڵیدا دانیشتبوو وتارێكی رۆژنامه‌ی Saturday Evening Postی بۆ ده‌خوێنده‌وه، له‌پڕ سه‌رۆك توشی خوێنبه‌ربوونی مێشك بوو و هه‌ربه‌و هۆیه‌وه له ته‌مه‌نی 57 ساڵی و دوای 273 رۆژ له سه‌رۆكایه‌تی گیانی له‌ده‌ستدا و له‌بری ژنه‌كه‌ی، خۆی خرایه ناو تابوت و به شه‌مه‌نده‌فه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی واشنتۆن كرایه‌وه.
فلۆرێنس و هاردینگ-ی هاوسەری
PM:06:26:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3157
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت