بەوێنە: گەر لە ئەڵمانیا بویت ئەم كار و هەڵسوكەوتانە مەكە

‌ئەڵمانەكان بەوە ناسراون كە لە هەموان زیاتر پابەندی رێنماییە یاساییەكانن

وێستگە نیوز- 

هەموو وڵاتێك دابونەریتی تایبەت بە خۆی هەیە، گەر دەتەوێت نەكەویتە هەڵەوە، نۆ كار و هەڵسوكەوت هەن واباشترە هەرگیز لە ئەڵمانیا ئەنجامیان نەدەیت.

تەماشاكردنی چاوەكان 

Bundesaußenminister Steinmeier stößt mit dem niederländischen Amtskollegen Bert Koenders mit Sektgläsern an (Foto: dpa)

ئەڵمانەكان بەوە ناسراون كە زۆر حەزییەكان لە بیرەیە، بەڵام بڕێكی زۆریش شەراب دەخۆنەوە، خواردنەوە كهولییەكان هەر جۆرێك بن كە لەسەر مێز دانراون، پێویستە لەكاتی خواردنەوەدا سەیری چاوەكانی بەرانبەرەكەت بكەیت، ئەگرنا بەپێی بیروبۆچوونە باوەكانی نێو كۆمەڵگەی ئەلًَمانیا، ئەوا حەوت ساڵ ژیانی سێكسی ناتەبا و ناهەموار بەسەر دەبەیت. 


هێمای سور 

Ampelmännchen (Foto: dpa)

دیسپلین و رێزگرتن لە یاساكان، ئەو وێنە و هێمایانەی كە هەموو ئەڵمانەكان دەگرێتەوە لە هەر شوێنێكی جیهاندابن. 
سەبارەت بەبوونی هێمای سور لە رێنماییەكانی هاتووچۆ، ئەوا وێنەكە ئاماژەیە بۆ پابەندبوون و تێنەپەڕاندنی، بە تایبەتیش لەگەڵ بوونی منداڵان لەو ناوچەیە. گەورەكان بەردەوام دەبێت پێشەنگ بن بۆ رێزگرتن لە یاساكان و لەكاتی پێشێلكردنیشان، ئەوا دەوروبەر بە چاوێكی خراپ و نائاسایی تەماشا دەكات. 



شقارتە وەك سەرچاوەیەكی رزق 

Der Schauspieler Helmut Berger zündet sich eine Zigarette mit einem Streichholz an (Foto: dpa)


گەر جگەرەكەت بە شقارتە یان بە مۆمێك دابگیرسێنیت، هیچ جیاوازییەكی نییە بۆ جگەرەكێش، بەڵام بە پێچەوانەوە لە ئەڵمانیا ئەو كارە دەبێتە مایەی بڕینی رزقی راوچییەكان، چونكە راوچییەكان لە كۆندا خێزان و منداڵەكانیان بە فرۆشتنی شقارتە بەخێودەكرد بە تایبەت كە لەو وەرزەدا هیچ سەرچاوەیەكی تر بۆ نان پەیداكردنیان بەردەست نەبوو. 


رۆژی یەك شەممە هێمنی و بێدەنگی 

Eine Frau hält sich Kissen auf ihre Ohren (Foto: Colourbox/D Drobot)


وێڕای ئەوەی كارەكان زۆربوون و سەرقاڵبوون و سەراپای ژیانی گرتووەتەوە، بەڵام رۆژی یەك شەممە سەبارەت بە ئەلًمانەكان هەر رۆژێكی پیرۆزە. 
لەورۆژەدا دەبێت كارەكانی نێو ماڵ رابگیرێن، چونكە دراوسێكان گەلی و گازندەت لێدەكەن، تەنانەت گەر ئەو رۆژە تاكە رۆژی پشووت بێت تا ئەو كارانەی تێیدا ئەنجام بدەیت. 


جیاكردنەوەی خاشاكەكان 

Eine Frau wirft Müll in eine graue Tonne (Foto: dpa)


لە ئەڵمانیا جیاكردنەوەی جۆری خاشاكەكان قسەی تێدا نییە. لە ئەڵمانیا گەر خاشاكەكان جیانەكرێنەوە بەشێوەیەكی راست، ئەوا رووبەڕووی هات و هاواری دراوسێكان و خاوەن ماڵەكە دەبیت. بۆیە بەباشی ئاگاداربە! زبڵدانی زەرد بۆ پلاستیكە، زبڵدانی شین یان سەوز بۆ كاغەزە، قاوەیی بۆ پاشماوەی خۆراك و ماددە ئەندامییەكان، خۆڵەمێشی بۆ هەموو پاشماوەكانی تر. 


لە هەموو شوێنێك گوڵێك 

Ein Strauß mit pinken Rosen (Foto: Colourbox/E. Paladi)


بەخشینی گوڵ بە دیاریی لە ئەڵمانیا یاسای تایبەت بە خۆی هەیە، ئەوەی نەیزانێت دەكەوێت هەڵوێستی نەخوازراوەوە. گوڵی سور تەنیا لەنێوان عاشقەكاندا ئاڵوگۆڕ دەكرێت، گوڵی سپیش بۆ سەر گۆڕ و پرسە و بەخاسپارنی تەرمەكان بەكاردەهێنرێت. باشترین رێگەچارەش بۆ دووركەوتنەوە لە هەڵەكان پشتبەستنە بە ئامۆژگاری گوڵ فرۆش. 

پابەندبوون بە وادە و پەیمانەكان 

Ein Mann und eine Frau schauen auf ihre Armbanduhren (Foto: ArTo - fotolia)



وردی لە وادە و پەیمانەكاندا لەو تایەتمەندیانەیە كە ئەڵمانەكانی پێ‌ جیادەكرێتەوە، ئەوەی لە وادەی خۆی دوا بكەوێت بە كەسێكی بێ‌ رێز یان هەڵەشە تەماشا دەكرێت. 
پێنج خولەك دواكەوتن بەسە بۆ ئەوەی رووبەڕووی كێشەی گەورە ببیتە تەنانەت گەر پەیوەندی بە ئاهەنگیشەوە لە ماڵی هاورێكانت. بۆ ئەوەی نەكەویتە هەڵەی لەو جۆرەوە، پێویستە كە زانیت دوا دەكەویت بە تەلەفۆن پەیوەندی بەو كەسەوە بكەیت كە كاتێكی دیاریكراو لەنێوانتان هەیە تا هۆكاری دواكەوتنەكەتی پێڕابگەیەنیت. 

پیرۆزباییش وادەی تایەتی خۆی هەیە 

Champagnerflaschen und eine Uhr auf fünf vor zwölf mit Feuerwerk (Foto: fotolia/sommersprossen)


ئاهەنگ بەبۆنەی جەژنی لەدایكبوون تەنیا لە رۆژی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت، گەر وەك نیازپاكیش بەر لە خولەكێك پیرۆزبایی جەژنی لەدایكبوون لە كەسێك بكەیت بەشێوەیەك تەماشات دەكات وەك بڵێت خراپەت بۆی دەوێت. 
ئەوە چۆن وایە؟! لەبەر ئەوەی ئەڵمانەكان لەو بڕوایەدان گەیشتنی پیرۆزبایی بەر لە وادەی دیاریكراوی خۆی، شتێكی شومە و رووداوێكی خراپی بەدوادادێت. 

ئاوی سنەوبەر بۆ خواردنەوە نییە 

Glas wird unter dem Hahn mit Leitungswasser gefüllt (Foto: Fotolia/Artusius)


گەر لە رێستورانتێك داوای ئاوی سنەوبەرت كرد ئەوا بزانە كارێكی نەشیاوت كردووە، بۆچی؟! چونكە ئاوی سازگار لە ئەڵمانیا نرخ و بەهای خۆی هەیە و ئاوی سنەوبەر لە  ئەڵمانیا ناخورێتەوە. 
گەر میوانی كەسێك بویت و داوای ئاوی سنەوبەرت كرد، ئەوا بەوە وڵامت دەداتەوە كە لە ماڵەوە ئاومان هەیە، مەبەستیشی ئەو ئاوەیە كە لە سۆپەر ماركێت دەفرۆشرێت. 


PM:07:17:19/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 4619 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو