د.به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند پرسێكی تاووتوێ كرد
وێستگه نیوز –
جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق رایانگه‌یاند كه پێویسته به جددی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستا بكرێ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شاری هه‌ولێر د.به‌رهه‌م ساڵح به ئاماده‌بوونی ئازاد جوندیانی پێشوازیكرد له یان كوبیش نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق و وه‌فدیكی یاوه‌ری و سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی و تێپه‌ڕاندنی دۆخه‌كه گفتوگۆیان كرد.
له دیداریكدا دواگۆڕانكاری و پێشهاته سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه به‌گشتی تاووتوێ كرا به‌تایبه‌تی شه‌ڕی دژی داعش و رزگاركردنی شاری موسڵ و ناوچه‌كانی تر.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون كه پێویسته به جدی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئێستا بكرێت و ئاماژه به‌وه درا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌وری كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌و رووه‌وه و ده‌شتوانن له‌م قۆناغه‌ی ئێستاشدا هاوكاری باشی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان بێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و قه‌یرانه‌كان.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌ئكید كرایه‌وه كه پێویسته به رێگای گفتوگۆ و له‌یه‌كتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تكردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی و به‌تایبه‌تی خه‌ڵك.
له كۆتایی دیداره‌كه‌دا باس له پێویستی هاوكاری زیاتری ئاواره‌كان كرا به‌تایبه‌تی ئه‌و ئاوارانه‌ی كه له ناوچه تازه رزگاركراوه‌كان هه‌ڵدێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ستایشی هه‌رێمی كوردستان كرا بۆ پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ ئاواره‌كان.
PM:07:48:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1555
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت