"ره‌جه‌ب" بۆ جاری سێیه‌م هاوسه‌رگیری كرد
وێستگه نیوز -
هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن سه‌عدون یونس له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی نوێوه پرۆسه‌ی هاوسه‌گیری خۆی ئاشكرا ده‌كات.
سه‌عدون یونس هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیوه‌یه‌تی"هاوڕێیانم رۆژێكی خۆش، سڵاو و ڕێزی هاوسه‌رم و خۆم"، ئه‌وش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری كردووه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دوو بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئه‌وه سێهه‌م جاره هاوسه‌رگیری ده‌كات و هاوسه‌ره نوێیه‌كه‌شی خه‌ڵكی وڵاتێكی عه‌ره‌بیه و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هاوسه‌رگیریان كردووه.
سه‌عدون یونس له ساڵی 1948 له شاری هه‌ولێر له دایكبووه، ده‌رچووی په‌یمانگای مامۆستایان و په‌یمانگای هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدایه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك وه‌ك مامۆستا وانه‌ی وتۆته‌وه، وه‌ك وێنه‌گر له‌ساڵی 1992 له ته‌له‌فزیۆنی لیبیا كاری كردووه، له ساڵی 1995 چۆته وڵاتی ئه‌ڵمانیا، له ژیانی هونه‌ریدا به‌شداری چه‌ندین كاری شانۆ و دراما و فیلمی كردووه به (ره‌جه‌ب) ناسراوه، دوایین كاری هونه‌ری به‌شداری بووه له زنجیره درامای كه‌ون له ساڵی 2015.
PM:08:03:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4514
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت