وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده: ئه‌م مانگه‌ش ده‌رماڵه‌ی هاندان خه‌رج ناكرێت
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌م مانگه‌ش ده‌رماڵه‌ی هاندان خه‌رج ناكرێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ده‌رماڵه‌كه توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه
ئه‌مشه‌و له به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، رایگه‌یاند كه "ساڵی رابردووش له سنووری سلێمانی ماوه‌یه‌ك خوێندن دواكه‌وت، به‌ڵام خوێندكارانی سنووره‌كه زۆرترین نمره‌ی به‌رزیان هێنا به به‌راورد به پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێم".
سامان سیوه‌یلی وتی: "ئه‌و مه‌نهه‌جه‌ی له قۆناغی 12ی ئاماده‌یی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی تێدا ده‌كرێت، پێوه‌ره بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان و ناكرێت بابه‌تی خوێندن (مه‌نهه‌ج) كه‌مبكه‌نه‌وه".
له‌باره‌ی ده‌رماڵه‌ی هاندانه‌وه، سامان سیوه‌لی ڕایگه‌یاند "ده‌رماڵه‌ی هاندان توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و هاوشێوه‌ی مامۆستایان"، ئاشكراشیكرد كه ئه‌م مانگه‌ش خه‌رج ناكرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێك له‌مامۆستایانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، دژی دواكه‌وتن و سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه نزیكه‌ی سێ مانگ بایكۆتی خوێندنیان كرد.
دواتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له 2016/12/1ه‌وه ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ مامۆستایان خه‌رج بكات به‌شێوه‌یه‌ك بۆ مامۆستایانی ناوشار مانگانه 100 هه‌زار دینار بێت و بۆ مامۆستایانی ده‌ره‌وه‌ی شاری 150 هه‌زار دینار بێت.
PM:08:47:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4721
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت