بۆچی پارە كاغەزەكان لەكاتی شۆردنیان بە ئاو نادڕێن؟

‌پارە كاغەزەكان لەكاتی تەڕبوندا نادڕێن

وێستگە نیوز- 

هەریەكێك لەئێمە بەو ئەزموەنەدا تێپەڕیوین كە پارەمان لە گرفانی جلوبەرگەكانمان جیبَهێشتووە و لە دوای شۆردنیان بە ئاو تێبینیمان كردووە ئەو پارە كاغەزانە خۆڕاگربوون و نەدڕاون، نهێنی ئەوە چییە؟. 

نهێنییەكە ئەو  ماددە تایبەتەیە كە لە پیشەسازی دروستكردنی دراوە كاغەزەكاندا بەكاردەهێنرێت و جیاواوی هەیە لەو ماددەیەی كە لە پیشەسازی ئەو كاغەزانەی تر كە بۆ رۆژنامە و كتێب و دەفتەرەكان بەكاردەهێنرێت. 

كاغەزی بەكارهاتوو بۆ لێنوسین یان بۆ دروەستكردنی رۆژنامەكان لە ماددەی سیلیلۆز دروست  دەكرێت كە لە دارودرەختەكانەوە وەردەگیرێت. 

بەشێوازیی كیمیاوی دارەكان لەبەریەك هەڵوەشێنرێن و لیمفە تاكەكانیان لێ جیادەكرێتەوە، پاشان لیمفەكانی سیلیلۆزیان لێدەردەهێنرێت كە لە دروستكردنی كاغەزدا بەكاردەهێنرێت.   

لە پیشەسازی دروستكردنی پارەی كاغەزدا، پشت بە ماددەی لۆكە دەبەسترێت كە بەهەمان شێوە لیمفەكانی جیادەكرێتەوە كە بەشێوەیەكی بەهێزتر وابەستەی یەكترن بەراورد بە كاغەزی ئاسایی. 

ئەو لیمفانە كە لە ماددەی لۆكەن ئاوناخۆن، ئەوەش هۆكاریی كاریگەرنەبونی پارەی كاغەزە لەكاتی شۆردندا، لەكاتێكدا لیمفەكانی سیلیلۆز لە كاغەزی ئاسایی، ئاو هەڵدەمژن و قەبارەكەیان زیاد دەكات و دەدڕێن و لەبەریەك هەڵدەوەشنەوە. 

     


PM:08:56:19/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 3374 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو