هۆشیار عه‌بدوڵا: سه‌ره‌تای یارییه‌كی نوێی دووقۆڵی و مێژویه‌ك كه 30 حوزه‌یرانێكی تره به‌ڕوونی دیاره
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌ره‌تای یارییه‌كی نوێی دوو قۆڵی نێوان پارتی و یه‌كێتی و مێژویه‌ك كه 30 حوزه‌یرانێكی تره به‌ڕوونی دیاره و ده‌سته‌كه كه‌شفه.
هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بابه‌تێكی به‌ناوی "ده‌سته‌كه كه‌شفه.." بڵاوكرده‌وه.
هۆشیار عه‌بدوڵا نووسیویه‌تی: "له كوده‌تاكه‌ی 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2013دا، پارتی وتیان درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاك مه‌سعود داواكاری ئێمه نه‌بووه و یه‌كێتی داوایان كردووه، خۆیان بێ به‌ری كرد له فه‌زیحه‌كه..".
هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌ڵێت: "ئایا، ئه‌مجاره‌شیان پارتی ئه‌ڵێن، كاك مه‌سعود مباده‌ره‌ی كرد كه كه‌سێكی تر بخه‌نه جێگه‌كه‌یی و ئاماده‌بوو وازبهێنێت، به‌ڵام به تكا و رجا و ته‌كلیفی یه‌كێتی مایه‌وه له جێگه‌ی خۆی ...؟!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "سه‌ره‌تای یارییه‌كی نوێی دووقۆڵی و مێژوویه‌ك كه 30ی حوزه‌یرانێكی تره، به‌ڕونی دیاره ، یاریه‌ك كه ده‌سته‌كه‌ی له ئێستاوه كه‌شفه ...".
ئه‌م لێدوانه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵا دوای ئه‌وه هات كه ئه‌مڕۆ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه "ده‌بێت داوا له‌سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌ین، له‌پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وامبێت تاشه‌ڕ كۆتایی دێت".
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌میانی وتارێك، كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشكه‌شیكرد وتی: "كێشه‌ی پرسی سه‌رۆكی ھه‌رێمی كوردستان، به‌شێكه له‌كێشه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه به‌پێی یاسا خولی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ته‌واو بووه‌و دوو ساڵیشی بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی هه‌رێم له‌دۆخی شه‌ڕدایه، ناكرێت به سه‌رۆكی هه‌رێم بڵێین بڕۆره‌وه ماڵه‌وه".
هاوكات مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پاری دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند كه "رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی زۆر گرنگە و كاریگەریی دەبێت لەسەر حزبەكانی دیكەیش، بەڵام پارتی بە دڵنیاییەوە ناگەڕێتەوە ئەو كۆبوونەوانەی كە پێی دەڵێن پێنج قۆڵی، هەموو حزبەكان دەبێت بەشدار بن لەگەڵ یەكێتی و هەموو حزبەكان، نەك لەگەڵ یەكێتی و چوار حزبەكە كە پێیان دەڵێن پێنج حزبی سەرەكی".
PM:09:57:19/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3351
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت