سوپای سنیگال چووە نێو گامبیا

‌سوپای سنیگال- ئەرشیف

وێستگە نیوز- 

وتەبێژی سوپای سنیگال رایگەیاند، هێزەكانیان بۆ پاڵپشتی ئەداما بارۆ سەرۆكی هەڵبژێردراوی گامبیا كە لە باڵێوزخانەی وڵاتەكەی لە سنیگال سوێندی یاسایی خوارد، سنورەكانی گامبیایان تێپەڕاند و چونە نێو ئەو وڵاتەوە. 

ئەو هەنگاوەش دوای ئەوەبوو كە ئەنجوومەنی ئاسایش بە كۆی دەنگ چونەناوەوەی هێزەكانی گروپی خۆرئاوای ئەفریقای بۆ نێو گامبیا پەسەندكرد كە پێشتر بۆ پشتیوانی لە درەنجامی هەڵبژاردنەكانی گامبیا و ناچاركردنی  یەحیا جامیع  سەرۆكی ماوەبەسەرچوو تا دەست لە دەسەڵات هەڵبگرێت، لەسەر سنورەكان هێزەكانی كۆكردبووەوە. 

بارۆ (51 ساڵ) بەر لەوەی پەنابباتە سەر دەكار سوێندنی یاسایی خوار، لەكاتێكدا جامیع ئامادەنەبوو لەپاش دۆڕاندنی لە هەڵبژاردنەكان دەستبەرداری دەسەڵات ببێت لە گامبیا. 

شەوی رابردوو، سوپای سنیگال هۆشداریدا لە چوونە نێو گامبیا گەر جامیع رەتیكردەوە دەستبەرداری دەسەڵات ببێت، لە هەمان كاتدا هێزەكانی لەسەر سنوری ئەو وڵاتە كۆكردەوە. 

بارۆ رایگەیاند: "فەرمان بە هێزەكانی بەرگری و گەورە ئەفسەرەكانی سوپا دەكەم، بەبێ دواكەوتن پشتیوانی خۆیان دەرببڕن بۆم وەك سەرۆك، فەرمان بە هەموو هێزە چوكدارەكانیش دەكەم، لە سەربازگەكاندا بمێننەوە و ئەوانەش كە هەوڵ دەدەن جموجۆڵ بكەن بە یاخیبوو لەقەڵەم دەدرێن". 
  
 گامبیا بچوكترین وڵاتی ئەفریقاییە و بۆ ماوەی 22 ساڵ لەلایەن یەحیا جامیعەوە بە ئاگر و ئاسن حوكم دەكرا و هەژاری و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، سیمای دەركەوتووبوون لەو وڵاتەدا.  
  






PM:10:17:19/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 3363 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت