چیرۆكی بەخشینی مێگەلێك مەڕ لەلایەن داعشەوە بە كەسوكاری خۆكوژێكی رێكخراوەكە


وێستگە نیوز- 

رێكخراوی داعش پێنج هەزار دۆلار و مێگەلێك مەڕ دەداتە كەسوكاری خۆكوژێكی رێكخراوەكەی كە بەشداریی لە پەلامارەكانی پاریسدا كردبوو. 

رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی لە راپۆرتێكیدا سەبارەت بە پەلامارەكانی 13ی تشرینی دووەمی 2015ی  پاریس كە تێیدا نزیكەی 130 كەس بونە قوربانی، باسی لەوەكردووە كە دە كەس بەشدارییان لە پەلامارەكاندا كردووە بە هێرشە خۆكوژییەكەی بەردەم یاریگایەك و هێرشی چەكداری سەر رێستورانت و سەنتەری هونەری باتكلان. 

بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیە، سەڵاح عەبدولسەلام (27 ساڵ) لە ساڵی رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە بەلجیكا دەستگیرا و ئەوانی تر لەكاتی هەڵمەتی هێزە ئەمنییەكان كوژران كە ناسنامەی حەوتیان ئاشكرابووە و دوانیان تائێستا نەناسراونەتەوە. 

وەك تایمز ئاماژەی پێكردووە، یەكێك لە ئەنجامدەرانی ئەو پەلامارانە، سەبعاوییە (20 ساڵ) كە لە عیراق خوێندویەتی و لە موسڵ ژیاوە، رونیشكردووەتەوە كە داعش پەیوەندی بە كەسوكاری سەبعاوییەوە كردووە و پێنج هەزار دۆلاری پێبەخشیون لەگەڵ مێگەلێك مەڕ و ئەوەشیان بە خێزانەكەی راگەیاندووە كە كوڕەكەیان لە هێرشێكی خۆكوژی لە عیراق كوژراوە. 




  
 


PM:10:46:19/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 9578 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت