بەوێنە و ڤیدیۆ: نەخۆشییەكی دەگمەن جەستەی ژنێك دەكاتە تەختەدار


وێستگە نیوز-

ژنێكی ئیندۆنیسی بەدەست نەخۆشییەكی دەگمەنەوە دەناڵێت كە وایلێكردووە بە تەنیا نەتوانێت بنوشتێتەوە و دابنیشێت و جەستەی وەك تەختەدارێكی لێبێت.

ئەو نەخۆشییەی دووچاری سولامی تەمەنی (35 ساڵان) بووە، پشتی ئەو ژنەی زۆر رەق كردووە، بە جۆرێك توانای جوڵەی نییە جگە لەو كاتانەی كە كەسوكاریی یارمەتی دەدەن.



پزیشكەكان دەڵێن، ئەو ژنە دووچاری نەخۆشی "هەوكردنی بڕبڕە پێكەوەنوساوەكان" بووە كە لە دەرەنجامی كەلێنێكی بۆماوەیی دروست دەبێت و پشت رەق دەكات و جوڵەپێكردنی ئەستەم دەبێت.  



سولامی بۆ زیاتر لە 10 ساڵە پشت بە داردەستێك دەبەستێت بۆ رێكردن، ئەوەش بە یارمەتی داپیری كە تەمەنی نەوەد ساڵە و چاودێری دەكات. 


PM:11:41:19/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 9378 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو