ئوسترالیا: ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بەنێو خەڵكدا و كوژراو و بریندار هەیە
وێستگە نیوز-
لە شاری مێلبۆرن لە ئوسترالیا، ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بەنێو خەڵكدا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، 3 كەس كوژراون و 20 كەسی تر برینداربوون.
پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، لە شاری مێلبۆرن ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بەنێو خەڵكدا و بەهۆی رووداوەكەوە 23 كەس بونەتە قوربانی.
پۆلیسی ئەو وڵاتە باس لە كوژرانی 3 كەس و برینداربوونی 20 كەسی تر دەكات بەهۆی رووداوەكەوە، رەتیشیدەكاتەوە رووداوە تیرۆریستی بوبێت و تەئكیدیش لەسەر دەستگیركردنی شۆفێرەكە دەكاتەوە.
AM:08:18:20/01/2017
ئهم بابهته 2067
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت