بەوێنە: داعش لە حەویجە ژمارەیەك سەربازی عیراقی سەردەبڕێت


وێستگە نیوز- 

لە چەند گرتەیەكی نوێیدا كە لەلایەن رێكخراوی داعشەوە بڵاوكراونەتەوە، چەكدارانی ئەو رێكخراوە لە قەزای حەویجەی باشووری كەركوك، ژمارەیەك سەربازی عیراقی و زیندانی كە تۆمەتی سیخوڕیكردنی رووبەڕووكردبوونەوە، سەردەبڕێت و و هەندێكی تریشیان گوللـەباران دەكات. 

ئەكاونتەكانی سەر بە رێكخراوی داعش لە پێگە كۆمەڵایەتییەكان، ڤیدیۆیی رووداوی سەربڕین و گوللـەبارانكردنی ژمارەیەك سەربازی دیل و زیندانی رێكخراوەكەیان لە قەزای حەویجە بڵاوكردووەتەوە و تێیدا چەكدارانی ئەو رێكخراوە دەستگیراوەكان دەبەنە گۆڕپانێك لە شارۆچكەكە و لەوێ‌ چاوییان دەبەستن و پاشان هەندێكیان سەردەبڕن و هەندێكی ترییان گوللـەباران دەكەن. 

بەگوێرەی هەواڵ، ڤیدیۆكە لە دووری 100 میل لە باشووری خۆرهەڵاتی شاری موسڵ وێنەگیراوە و چەكدارە توندڕەوەكان تێیدا ئەو كارە بە جێبەجێكردنی "سزای ناپاكان" لەقەلًَەم دەدەن. 

ئەوەش لەكاتێكدایە كە هێزە ئەمنییەكان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانیاندا لە شاری موسڵ پێشڕەوی گەورەیان كردووە و تەواوی بەری چەپی شاری موسڵیان لە چەكدارانی داعش پاككردووەتەوە كە بە دوایین موڵگەی ئەو رێكخراوە لە عیراقدا دادەنرێت و تەنیا بەری راستی شارەكە لە دەستی داعشدا ماوە كە لە هاوینی ساڵی 2014وە دەستی بەسەردا گرتووە. 

    


AM:08:40:20/01/2017








ئه‌م بابه‌ته 12622 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت