داعش شوێنەوارە مێژوییەكەی تەدمور دەڕوخێنێت


وێستگە نیوز-  

چەكدارانی رێكخراوی داعش، لەپاش كۆنترۆڵكردنەوەی شوێنەوارە مێژووییەكانی شاری تەدموری سوری، بەشێك لە شانۆی ئەو شوێنەوارە مێژووییە گەورەیە دەڕوخێنن. 

ئەمڕۆ هەینی تەلەفیزیۆنی فەرمی سوریا بڵاویكردەوە كە چەكدارانی داعش، بەشێك لە شوێنەواری مێژوويی رۆمانیان لە شاری تەدمور روخاندووە. 

بەپێی هەواڵەكەی تەلەفیزیۆنی سوریا، چەكدارانی داعش بەشێكی شانۆی شوێنەوارە رۆمانیەكەیان روخاندووە، ئەوەش دوای ئەوەی لەم ماوەی دوواییدا توانیان ئەو ناوچانە لە دەستی هێزەكانی سوپای سوریا وەربگرنەوە، لەپاش ئەوەی هێزە حكومییەكان بە پاڵپشتی فڕۆكە جەنگییەكانی روسیا، پێشتر ئەو شارەیان لە چەكدارانی ئەو رێكخراوە رزگاركردبوو. 

       



AM:11:47:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت