دوا جار مەكسیك "ئال چاپۆ"ی رادەستی ئەمریكا كرد


وێستگە نیوز- 

مەكسیك (ئال چاپۆ) گۆزمانی رادەستی ئەمریكا كرد، ئەویش دوای ئەوەی دادگای مەكسیك داواكارییەكانی بۆ دوایین تانە رەتكردەوە كە پێشكەشی كردبوو.   

وەزارەتی دەرەوەی مەكسیك رایگەیاند: " پێشتر كە بە هەموو شێوازێكی یاسایی رێگر هەبوو لەسەر رادەستكردنی ئال چاپۆ، رادەستی دەسەڵاتدارانی ئەمریكا كرا". 

میگێل ئەنخێل ئوسوریو شۆنگ، وەزیری  ناوخۆی مەكسیك لای خۆ یەوە رایگەیاند: "گۆزمان پاشنیوەڕۆی دوێنێ‌ پێنج شەمەە، رادەستكرا و تۆمەتی ئەنجامدانی چەندان تاوانی رووبەڕوو دەكرێتەوە". 

ئەو فڕۆكەیەی كە ئال چاپۆی هەڵگرتبوو، لە فڕۆكەخانەی "لۆنگ ئایڵاند ماك ئارسەر) لە ولایەتی نیویۆرك نیشتەوە، ئەوەش بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریكاییەوە بڵاوكرایەوە.    

بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، ئال چاپۆ لەبەردەم دادگای فیدراڵی لە برۆكلین ئامادە دەبێت. 

دەسەڵاتدارانی ئەمریكا، سەركردەی باندی (سینالوا) كە هەژمونێكی گەورەی هەیە، بەوە تۆمەتبار دەكەن، بڕێكی گەورەی ماددەی هۆشبەری بۆ ئەمریكا رەوانە كردووە، بۆیە لە هەردوو ولایەتی تكساس و كالیفۆرنیا كە تۆمەتی قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەر و شۆردنەوەی پارەی رووبەڕوو دەكرێتەوە. 

وەزارەتی دادی ئەمریكایی، سوپاسی دەسەڵاتدارانی مەكسیكی كرد لەبەرانبەر هەماهەنگیكردنی لە راسدەتكردنی ئال چاپۆ. 

ئال چاپۆ كە سەرلەنووێ‌ لە مانگی كانوونی دووەمی 2016 لە سنالوای باكووری خۆرئاوای مەكسیك خرایەوە زیندان، پێشتر لە مانگی تەمموزی 2015 لەڕێی تونێلێكەوە كە درێژییەكەی زیاتر لە كیلۆمەترێك بوو، لە زیندان هەڵاتبوو. 

دوای ئەو رووداوەش، لە مانگی ئایاری رابردووو بۆ گرتوخانەی سیوداد خواریس لە باكوور كە نزیكە لە سنورەكانی ولایەتی تكسایی ئەمریكایی گواسترایەوە. 



PM:01:26:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2886 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت