مێروویەك بەناوی "دۆناڵد ترەمپ"ەوە ناودەنرێت

‌"نیوبالبا دۆنالدترامپی"ئەو مێرووەی بە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا شوبهێنراوە

وێستگە نیوز- 

ناوی "دۆناڵد ترەمپ" لە مێروویەكی بچوك دەنرێت كە جەستەی بە گەندە مووی سپی و مەیلەو زەرد داپۆشراوە و تازە دۆزراوەتەوە. 

فازریك نازاری زانای زیندەوەرزانی كەنەدی، ناوی (نیوبالبادوناڵدترامپی) لەو مێرووە ناوە و لە وتارێكدا كە لە گۆڤاری زانستی وەرزی "زوكیز"دا بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی پێكردووە. 

نازاری لە وتارەكەدا نوسیویەتی: "ئەو ناوە لەبەر ئەو موانەیە كە سەری مێرووەكەی داپۆشیوە و هاوشێوەی شێوازی بڕینی قژی سەرۆك ترەمپە". 

ئەو مێرووە كە جۆرێك لە مێرووەكانی نزیك لە پەپولە، لە ناوچەكانی نێوان باشووری ولایەتی كالیفۆرنیا ئەمریكایی و باخا كالیفۆرنیا لە مەكسیك دەژی. 

لە مانگی كانوونی یەكەمی رابردووش، ناوی باراك ئۆباما سەرۆكی ماوە بەسەرچووی ئەمریكا لە جۆرێك ماسی نرا كە لە ناوچەكانی باكووری خۆرئاوای هاوای دەژی، ئەوەش وەك رێزلێنانێك بۆ هەوڵەكانی لەپێناو پاراستنی ژینگە و شوێنی ژیانی ئەو جۆرە ماسییە.     
 


PM:02:08:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 3895 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت