مەراسیمی رادەستکردنی دەسەڵات بە ترەمپ 200 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت


وێستگه‌ نیوزـ

دۆناڵد ترەمپ، چل و پێنجه‌مین سەرۆکی ئەمریکا، پاش مەراسیمی سوێندخواردن کە لە باخچەی کۆنگرێس ساز دەکرێت، دەسەڵات لە باراک ئۆباما وەردەگرێت، کە ماوەی ھەشت ساڵە سەرۆکی ئەو وڵاتەیە. 

لەکاتێکدا بەوپەڕی تواناوە کاردەکرێت بۆ رێکخستنی مەڕاسیمی سوێندخواردنی ترەمپ، کە لە 58ه‌مین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا، کە لە 8ی تشرینی دووەمدا بەڕێوەچوو سەرکەوتنی بەدەستھێنا، چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی 900 ھەزار کەس بەشداری لەو مەڕاسیمەدا بکەن کە بڕی 200 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت. 

لەگەڵ تەواوبوونی ئامادەکارییەکان بۆ رێکخستنی مەراسیمی سوێندخواردنەکە کە لە باخچەی کۆنگرێسی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئەوەی بووەتە مایەی سەرنج ئەو کارە ورد و ھەستیارانەیە کە دەکرێن بۆ ئەو سەکۆیەی ترەمپ وتاری لەسەر پێشکەش دەکات. 

زۆر شوێنی دەوری کۆنگریس بە بەربەستی ئەمنیی تایبەت گیراون و، ژمارەیەکی زۆر لە ئامێری پچڕاندنی سیگناڵ لە چەند ناوچەیەکی جیاواز جێگیرکراون. بەرپرسانی ئەمریکا باسیان لەوە کرد له‌و مه‌راسیمه‌دا ھەزاران کەس ریز دەبەستن بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی سوێند خواردنەکەدا. 


PM:04:36:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2227 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو