گه‌وره سه‌ركرده‌یه‌كی داعش دیار نه‌ما
وێستگه نیوزـ
رێكخراوی داعش چه‌كداره‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به‌شێكی فراوانی له ناوچه‌كانی خۆرئاوای موسڵ داخستووه تا یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی بدۆزێته‌وه كه له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا دیار نه‌ماوه.
سایتی سپوتینك له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆی موسڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه كه داعش ناوچه‌كانی وادی عه‌كاب-ی له خۆرئاوای موسڵ داخستووه و چه‌كداره‌كانی بڵاوه‌پێكردووه و ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی كێوماڵكردن كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ركرده‌یه‌ك كه داعش به "گرنگ"ی وه‌سف كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی داعش رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2017 له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا دیار نه‌ماوه و ئه‌مڕۆش هه‌ینی داعش ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان كردووه تا بیدۆزێته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه ئه‌و خه‌مخۆرییه‌ی داعش بۆ ئه‌و سه‌ركرده ونبووه‌ی، وا ده‌ریده‌خات كه یه‌كێك بێت له سه‌ركرده گرنگه‌كانی داعش.
به‌ره‌به‌یانی 17ی تشرینی دووه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵی له‌كاتژمێری سفر راگه‌یاند و دوای رزگاركردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی زۆر به هاوكاریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی كانونی دووه‌می 2017، فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی باكوری ئه‌و شاره پێشڕه‌وییان كردووه.
PM:06:12:20/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2097
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت