خانمه پهرلهمانتارێكی هەدەپە به زۆر برایه بهردهم دادگا
ئایشە ئاجار باشاران، پەرلەمانتاری هەدەپە
وێستگه نیوز-
دوای کردنەوەی دۆسیە لەسەر ئایشە ئاجار باشاران، پەرلەمانتاری هەدەپە، لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی شاری باتمان بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی" بڕیاری بە زۆرەملێی بردنە بەردەم دادگای بۆ دەرکرا.
لهدوای دهرچوونی بڕیاری دهستگیركردنی، پۆلیسی توركیا ئایشە ئاجار باشاران، پەرلەمانتاری هەدەپەیان بە زۆر بردە دانیشتنی دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە.
لە دانیشتنەکەی دادگادا بەرگرینامەکەی باشاران کە چوار لاپەڕە بوو وەرگیرا و دوای وەرگرتنی، ناوبراو ئازاد کرا، جگە لە بەشداریکردنی پارێزەرانی باشاران، ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەدەپەش ئامادەی دانیشتنەکەی دادگا بوون.
دهستیگركردنی ئهو خانمه پهرلهمانتارهی ههدهپه و چهندی پهرلهمانتاری كوردستانی باكور لهكاتێكدایه كه سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: ''ئیتر قۆناغی چاوەڕێ کردنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ تورکیا کۆتایی هاتووە و قۆناغی هێرشکردنە سەر تیرۆر دەستی پێکردووە''.
سولەیمان سۆیڵو لەمیانی وتارێکدا لەمیانەی سوێندخواردنی خوێندکارانی ئەکادیمیای جەندرمە و کارمەندانی ئاسایشی کەناراوەکان، ئاماژەی بەوەکرد تورکیا دوو کاری لەبەردەمدایە کە سەبارەت بە تیرۆر دەبێت بیانکات، یەکێکیان پێناسەکردنی تیرۆرە بەشێوەیەکی دروست و دووەمیان دیارییکردنی بنەماکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە بەشێوەیەکی دروست.
سۆیڵو رایگەیاند ''هەڵویستمان روون و ئاشکرایە. ئیتر قۆناغی چاوەڕێ کردنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ تورکیا کۆتایی هاتووە و قۆناغی هێرشکردنە سەر تیرۆر دەستی پێکردووە، ئەوەش دووپات دەکەینەوە کە لەو بەرەنگارییەدا سەردەکەوین''.
PM:06:22:20/01/2017
ئهم بابهته 4929
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت