سهرۆك و خانمه یهكهمهكان چاویان به یهك كهوت
وێستگه نیوزـ
لە چوارچێوەیە مەراسیمی دەستبەکار بوونی سەرۆکی نوێ، باراک ئۆباما کە وەک سەرۆکی ئەمریکا ماوەی سەرۆکایەتییەکەی تەواو بووە و ئەمڕۆ 20ی کانونی دووەمی 2017، پێشوازی کرد لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.
بهپێی میدیا جیهانییهكان، سهرۆكی پێشوو و ئێستای ئهمریكا کۆبوونەوەیەکیان لە کۆشکی سپی ئەنجامدا، کە هاوسەری هەردووکیان و ژمارەیەک کەسایەتی دیاری ئهو وڵاته ئامادە بوون.
وەک نهریتی سەرۆکایەتی ئەمریکاش، باراک ئۆباما نامەیەکی دهستنوسی بۆ دۆناڵد ترەمپ جێهێشت، ئهوهش دوای ئەوەی ماوەی ههشت ساڵ پۆستی سەرۆکایەتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بە دەستەوە بوو.
وەک نەریتی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمرریکا، دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەکەی لەگەڵ باراک ئۆباما و میشێلی هاوسەری لە یەکێک لە هۆڵەکانی کۆشکی سپی نانی بەیانی پێکەوە دەخۆن و دواتریش بەرەو شوێنی مەراسیمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات بهڕێدهكهون.
هاوکات چەند ساتێک بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد تڕەمپ وەک سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ژمارەیەک هاووڵاتی ئەمەریکا خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ خۆپیشاندەران لەگەڵ هێزەکانی پۆلیس تێکەڵچوون و پۆلیس هەوڵی بڵاوەپێکردن و کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکەیان داوە و خۆپیشاندەرانیش زیانی ماددیان بە چەند شوێنێک گەیاندووە.
PM:06:45:20/01/2017
ئهم بابهته 2597
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت