به‌ڤیدیۆ.. رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئوسترالیا كه 29 كه‌سی تێدا بوونه قوربانی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20ی كانونی دووه‌می 2017، لە شاری میلبۆرن لە ئوسترالیا، ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بەنێو خەڵكدا و 29 كه‌سی كوشت و بریندار كرد.
پۆلیسی ئوسترالیا رایگەیاند، لە شاری میلبۆرن ئۆتۆمبێلێك خۆی كرد بەنێو خەڵكدا و بەهۆی رووداوەكەوە 23 كەس بونەتە قوربانی.
پۆلیسی ئەو وڵاتە باس لە كوژرانی 4 كەس كه یه‌كێكیان منداڵه و برینداربوونی 25 كەسی تر دەكات بەهۆی رووداوەكەوە، رەتیشیدەكاتەوە رووداوە تیرۆریستی بوبێت و تەئكیدیش لەسەر دەستگیركردنی شۆفێرەكە دەكاتەوە.
پۆلیسی ئوسترالیا راگه‌یاندووه كه شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه به‌ناوی دیمیتریه‌س گارگاسۆلاس کە بە "جیمی" ناسراوە، خه‌ڵكی شاری میڵبۆرن-ه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه و رابردووی له‌گه‌ڵ پۆلیسدا هه‌یه و له باری ده‌رونیی ناته‌وه و له‌سه‌ر توندوتیژی له‌ناو خێزان و به‌كارهێنانی ده‌رمان و مادده‌ی هۆشبه‌ر دۆسیه‌ی له‌لای پۆلیس هه‌یه.
PM:08:02:20/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت