"به‌رامبه‌ر دابه‌شنه‌كردنی به‌شه خۆراك، هاوڵاتیان به پاره قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه"
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عراق ئاشكرای كرد كه رێگری كراوه بڕێكی ز‌ۆری برنجی نه‌شیاو به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عیراقدا دابه‌ش بكرێت و به‌هۆی خراپی جۆره‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: حكومه‌ت به‌رامبه‌ر دابه‌شنه‌كردنی چه‌ند مادده‌یه‌ك له به‌شه خۆراكی مانگانه، به پاره قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه.
نه‌جیبه نه‌جیب، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به ماڵپه‌ڕی ره‌سمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌باره‌ی خراپی جۆری كه‌ل و په‌لی خۆراكی مانگانه، بانگی په‌رله‌مان ده‌كرێت، چونكه چه‌ندین جاره له كاتی دابه‌شكردنی به‌شه خۆراكی مانگانه‌دا كه‌ل و په‌لی خراپ كه شیاو نییه بۆ خواردن دابه‌ش ده‌كرێت."
وتیشی: له ماوه‌كانی رابردو جۆره برنجێك به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كراوه، كه شیاونیه بۆ خواردن و گومانی ز‌ۆری له‌سه‌ره، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی دارایی رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی نزیكه‌ی 600 تۆن له‌و برنجه له به‌نده‌رێكی شاری به‌سره كراوه.
نه‌جیبه نه‌جیب وتیشی: "له‌سه‌ر خراپی كوالێتی به‌شه خۆراكی مانگانه به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و جگه له‌وه‌ش زۆرێك له‌مادده‌كان دابه‌ش نه‌كراون له كاتی خۆیدا و بڕیاره حكومه‌تی عێراق هاوڵاتیان به‌پاره قه‌ره‌بوبكاته‌وه و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌ش هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه",
به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده رایگه‌یاند كه زانیاری وردی لا نییه له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌ی خۆراك هاوڵاتیان قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه، ته‌نها ئه‌وه روونه كه ده‌بێت هاوڵاتیان قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه.
PM:08:11:20/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 16037
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت