هه‌ولێر..دانپێدانانی تۆمه‌تبارێك كه 11 تاوانی دزیی كردووه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌قی دانپێدانانی تۆمه‌تبارێكی بڵاوكرده‌وه كه 11 دزیی جیاجیای كردووه و یه‌كه‌م دزیشی له باوكی بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه دزییه‌كانی له 11 پاسی كۆسته‌ر كردووه و یه‌كه‌م دزیشی له باوكی خۆی كردووه و دزییه‌كانی دیكه‌شی له پاسه‌كانی گه‌ڕه‌كی كوردستان له شاری هه‌ولێر و به شه‌وان كردوویه‌تی.
تۆمه‌تباره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه خواردنه‌وه‌ی كحولی و حه‌بی خواردووه و به‌بێهۆشی ئه‌و كاره‌ی كردووه و به‌ڵگه‌نامه‌ی ئۆتۆمبیله‌كانیشی فڕیداوه كه دزیی لێ كردوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له "هاوڕێی خراپ"ه‌وه فێری چه‌ند ره‌فتارێكی نه‌شیاو بووه.
دەقی دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارەی کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی (۱۱) تاوانى دزی و دزی یەکەمیشی لە باوکی خۆی کردووە ..
Posted by Hawler Police on Friday, January 20, 2017
PM:08:31:20/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2542
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت