مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکات


وێستگه‌ نیوزـ

‎راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات و داوای پته‌وتركردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ نێوان كوردستان و ئه‌مریكا ده‌كات.

مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر،  پیرۆزبایی له‌ دۆناڵد تره‌مپ بۆ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ولایه‌ته‌  یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرد و داوای كرد په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ نێوان كوردستان و ئه‌مریكا زیاتر پته‌و تر بێت.

راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، نوسیویه‌تی: "پیرۆزبایی خۆم له‌ سه‌رۆك دۆناڵد ترامپ ده‌كه‌م، ئێمه‌ چاومان له‌ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نێوان كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌".

ئه‌مڕۆ دۆناڵد ترامپ، وه‌ك 45ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌تی یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سوێندی یاسایی خوارد و ته‌واوی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكی ئەمرییكا ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.


PM:09:27:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت