مەترسی دهكرێت قەڵای هەولێر لە ڕیزبەندی شوێنەوارە کەلەپورییەکانی جیهان دهربهێنرێت
وێستگه نیوزـ
بەرپرسی یونسکۆ ڕایگەیاند، تادێت مەترسی زیاتر دەکەوێتە سەر قەڵای هەولێر بۆ دەرکردنی لە ڕیزبەندی شوێنەوارە کەلەپورییە جیهانییەکان.
کاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی، پەیتا پەیتا لەسەر خانووە کۆنەکانی ناو قەڵای هەولێریش دەر دەکەوێ، مەترسییەکە تەنیا ئەوە نییە کە بەشێک لە خانووەکانی دەڕوخێن، بەڵکو ئەگەر بەمجۆرە بەردەوامبێ ئەوا یونسکۆ لە لیستی شوێنە کەلەپوورییە جیهانییەکان دەری دەکاتە دەرەوە نزیکەی سێ ساڵە یونسکۆ ئەو شانازییەی بڕیوە بە قەڵای هەولێر کە لە ڕیزی شوێنەوارە کەلەپوورییەکانی جیهان دایبنێ، بەڵام ئێستا ئیتر خەریکە یونسکۆ لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە.
دارا یهعقوبی، سهرۆكی كۆمسیۆنی باڵای بوژاندنهوهی قهڵای ههولێر لەو بارەیەوە بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند "دەبێت یونسکۆ ئاگاداری بکەینەوە لە پرۆسەی نۆژەنکردنەوە و نۆژەنکردنەوەکەش بەسستی دەڕوات بەڕێوەیە، بۆیە مەترسی ئەوە هەیە کە یونسکۆ بیسڕێتەوە یان دەریبکات لەلیستی شوێنەوارە کەلەپورییەکان".
پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی قەڵا لە ساڵی 2007ەوە خراوەتە بەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمەوە، بەڵام لە ساڵی 2010دا پرۆسەکە دەستیپێکرد و تائێستا 20 ملیۆن دۆلاری تێدا خهرجکراوه.
مهیه شاعیر، بەرپرسی کاروبارەکانی یونسکۆ لە نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر ڕوونی دەکاتەوە، کە ڕێکخراوەکە بە گرنگییەوە لە بایەخی مێژوویی ئەم قەڵایە دەڕوانێ و "مەبەستیەتی کە هەروا لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەکاندا بمێنێتەوە"، وتیشی "تابێت مەترسی زیاتر ڕوو لە قەڵا دەکات".
بە گشتی 580 خانوو بە ڕووبەروو و قەبارەی جیاواز له ناو قهڵای ههولێردا ههبووه، بههۆی تێکچوون و داڕمانی هەندێکیان تهنیا 200 یان بۆ ئەوە دەشێن نۆژهن بکرێنهوه و لە دوای دەستپێکردنی پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی لە ساڵی 2010 تائێستا 45 یان نۆژهنکراونهتهوه.
ساڵی ڕابردوو 53 هەزار گەشتیار چوونەتە ناو قەڵا، ئەو کەسانەی سەردانی قەڵا دەکەن، پیشنیاز دەخەنە بەردەم بەرپرسان تا هەر بە داهاتی گەشتیاران پرۆسەی نۆژەنکردنەوە بەردەوامبێت.
بەهۆى قەیرانى داراییەوە لە ئێستادا وەک پێویست کارى نۆژەندکردنەوە بۆ قەڵاى هەولێر ناکرێت
Posted by NRT on Friday, January 20, 2017
PM:10:39:20/01/2017
ئهم بابهته 5838
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت