موشه‌كی"شه‌یتان 2"ی روسیا بۆ"سێ خوله‌ك پێش نیوه‌ی شه‌و"
وێستگه نیوزـ
میدیاكانی خۆرئاوا كه‌وتنه كێبڕكێ سه‌باره‌ت به‌و روبه‌ره‌ی كه ره‌نگه موشه‌كه‌كه‌ی روسیا به‌ناوی R-28یان "شه‌یتان 2" وێرانی بكات.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا چه‌ند وێنه‌یه‌كی موشه‌كی "R-36M"ی بڵاوكرده‌وه و په‌یمانی ناتۆش ئه‌و موشه‌كه‌ی ناوناوه "شه‌یتان " به‌وپێیه‌ی ئه‌م موشه‌كه‌ش یه‌كێكه له زنجیره موشه‌كه مه‌ترسیداره‌كانی "R-36M" کە بە "شەیتان 1" ناونراوە، ناوی ئه‌م موشه‌كه نوێیه، واتە "R-28"، "شه‌یتان 2" ده‌بێت.
رۆژنامه‌كانی خۆرئاوا پێیان وایه ئه‌م موشه‌كه كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمیی هه‌یه، وڵاتێك خاپور بكات كه روبه‌ره‌كه‌ی هێنده‌ی فه‌ره‌نسا یان ولایه‌تێكی وه‌ك ته‌كساسی ئه‌مریكا بێت و بیكاته خۆڵه‌مێشێكی ئه‌تۆمی، هه‌رچه‌نده رۆژنامه‌ی
Extreme Tech له‌و گومانانه‌ی كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌گه‌ر ئه‌مه راست بێت، ئه‌وا كه‌وتنه خواره‌وه‌ی موشه‌كه‌كه به‌سه‌ر هه‌ر ناوچه‌یه‌كه‌دا واته كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی 50 ملیۆن تۆن له مادده‌ی تی ئێن تی، به‌وجۆره‌ش رۆژنامه‌كه وتویه‌تی: "ئه‌وا به‌ر هه‌ر كه‌سێك بكه‌وێت، رۆژێكی خراپی ده‌بێت".
رۆژنامه‌كه نمونه‌یه‌كی هێناوه‌ته‌وه و وتویه‌تی ئه‌گه‌ر وادابنێین ئه‌و موشه‌كه به‌ر ناوچه‌یه‌كی وه‌ك مانهاتن ده‌كه‌وێت، ئه‌وا ئه‌و كاته له چاوتروكانێكدا زیاتر له 7 ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت و زیاترله 4 ملیۆنی دیكه‌ش بریندار ده‌كات.
هاوكات رۆژنامه‌یه‌كی دیكه به ناوی
Männersache زۆر به چڕی باسی له‌و موشه‌كه‌ی روسیا و مه‌رامی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و وڵاته كردووه كه گوایه به‌نیازه به‌و كاره رێگری له‌و هه‌وڵانه بكه‌ن كه روسیا بۆ هێنانه‌كایه‌ی هاوسه‌نگیی ستراتیژی له جیهاندا ده‌یدات و پێی وایه ئه‌وه كۆتایی دنیایه، رۆژنامه‌كه به كورتی وتویه‌تی: "ئەگەر روسیا ئەو چه‌كه شه‌یتانی و دۆزه‌خییه نوێیه بەکاربهێنێت، ئەوا واتای ئەوەیە مۆسکۆ كۆتایی دنیای به سێ خوله‌ك پێش نیوه‌ی شه‌و بە کاتژمێری کۆتایی دنیا به‌ستووه‌ته‌وه."
PM:11:07:20/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5422
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت