موسڵ: منداڵەكانی خەلافەت ترەمپ سەردەبڕن

‌داعش منداڵان بۆ مەبەستی هێرشی خوكوژی گۆش دەكات

وێستگە نیوز- 

سەرچاوەیەك لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند،  منداڵانی خلافەت كە بە "اشبال الخلافە" ناودەبرێن و سەر بە رێكخراوی داعشن، لە شاری موسڵ سەری بوكەڵەیەكیان لێكردەوە كە هاوشێوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكابوو، هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی خۆكوژیشیان لە كۆشكی سپی كرد و بە وتەی سەرچاوەكەش، دروشمی " سەربڕینتان بۆ دەهێنین" لەو نێوەندەدا دەوترایەوە. 

ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات باسی لەوەكردووە كە لێكردنەوەی سەری ترەمپ لەرۆژی دەستنیشانكردنی، پەیامێكی داعشە بۆ سەرۆكی نوێی ئەمریكا و چەندین لێكدانەوە هەڵدەگرێت، وێڕای هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی خۆكوژیان لە كۆشكی سپی دەكرد و وتنەوەى دروشمی "سەربڕینتان بۆ دەهێنین". 
 
بە وتەی سەرچاوەكە، منداڵەكان لە ناوچەی زنجیلی خۆرئاوای شاری موسڵ، لە نێوەندی ئامادەبوونی سەركردەكانی داعش و كادرانی وێنەگرتن، سەری بوكەڵەیەكیان لێكردەوە كە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا دایاننابوو. 

"اشبال الخلافە"، پێكهاتەیەكە لەلایەن رێكخراوی داعشەوە لەپاش كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ لە مانگی حوزەیرانی 2014وە دامەزراوە و ئامانج لێی بەسەربازكردنی منداڵ و مێرمنداڵەكانە تا لە هێرشە خۆكوژییەكاندا بەكاریان بهێنن. 
 


AM:09:20:21/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1997 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت