فەلەكناسێكی بەریتانی پێشبینی رووداوی تۆقێنەر دەكات لە 2017دا


وێستگە نیوز-

كریج هاملتۆن باركەر فەلەكناسی بەریتانی، پێشبینی روودانی رووداوی تۆقێنەر دەكات لە ساڵی 2017دا و ئەو پێشبنینیانە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە پێگە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكاتەوە. 

لە گرنگترین پێشبینییەكانی باركەر ئەمانەن: "

1-پاشەكشەكردنی ئیتاڵیا و دانیمارك لە یەكێتی ئەوروپا. 

2-داڕوخانی ئابوری ئەمریكا و ئەوروپا. 

3-روودانی كاریی ئاژاوەگێڕی لە چەندان پایتەختی ئەوروپا. 

4-ئاگركەوتنەوەیەكی زەبەلاح لە بارەگای پەرلەمان و هێرشێكی بایۆلۆجی بۆسەر خوێندنگەیەك لە ئەوروپا. 

5-بڵابوونەوەی پەتای ئەنفلوەنزا لە جیهاندا. 

6-وازهێنانی هیلاری كلینتۆن لە كاری سیاسی.

 
باركەر دەڵێت: "هەست دەكەم هەردوو ساڵی 2017 و 2018سەرهەڵدانی دیاردەی روحانی لە جیهاندا بەخۆوەدەبینێت، لەكاتێكدا سەردەمی ماتریالزمی بەرەو نەمان دەچێت"، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی. 


بەپێی رۆژنامەكە، پێشبینییەكانی باركەر هاوكاتە لەگەڵ هەڵكشانی مەترسییەكان لەسەر ئەگەرەكانی روودانی هێرشی كیمیاوی لەڕێی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە ولایەتە یەكگرتووەكان، لە سەروبەندی دەستبەكاربوونی ترەمپ. 

باركەر لە ساڵی رابردوودا پێشبینی بردنەوەی ترەمپی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و دەستلەكاركێشانەوەی دایڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و روودانی پەلامارە تیرۆریستییەكانی لە فەرەنسا، كردبوو. 
 


AM:11:10:21/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 20199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو