ئەوەی لەبارەی قژی ترەمپەوە نایزانیت
وێستگە نیوز-
سەرتاشەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا، لەكاتی قسەكردنی بۆ رۆژنامەی "دەیلی میلی" بەریتانی، هێنی قژی ترەمپ ئاشكرا دەكات.
ئایمی لاش سەرتاشی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی نوێی ئەمریكا بە رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی رایگەیاندووە، توشی شۆك بووە كاتێك بۆی دەركەوتووە، قژی ترەمپ 100% سروشتییە.. چونكە قژی پڕ و درێژ بووە، بەردەوامیش بۆخۆی بۆ دواوە شانەی كردووە.
بە وتەی ئایمی لاش، لەوەش گرنگتر ئەوەیە ترەمپ پشت بە تاڵە قژی دروستكراو نابەستێت وەك هەندێك پێیانوایە.
رونیشكردووەتەوە، سەرۆكی نوێی ئەمریكا :"پەنای بۆ خێزانەكەی بردووە بۆ بڕین و بۆیەكردنی قژی، بەدوور لە ئارایشتگاكانی جوانكاری"، رەتیشكردووەتەوە كە رۆژێك لە رۆژان رێًگەی دابێت بە تەواوەتی قژی بۆ دابهێنێت، بەڵكو بۆخۆی قژی داهێنانەو و بە وردی لەكاتی چاككردنی قژی چاودێری كردووە.
لاش دەڵێت: "لە ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە هەمان شێوازی چاككردنی قژی هەیە و بە هەمان شێوە دایدەهێنێت، بەڵام ماوەیەك لەمەوبەر رایگەیاندووە، گەر بە سەرۆكی وڵات هەڵبژێردرا، ئەوا شێوازی داهێنانی قژی دەگۆڕێت.
PM:02:09:21/01/2017
ئهم بابهته 12126
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت