وه‌زیری رۆشنبیریی كۆریای باشور ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوزـ
دادگای كۆریای باشور یاداشتێكی بۆ ده‌ستگیركردنی خانمه وه‌زیری رۆشنبیری و وه‌رزش و گه‌شتوگوزاری وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئابڕوچونێكی سیاسی ده‌ركرد و دواتر پۆلیس ده‌ستگیری كرد.
دادگای كۆریای باشور جۆ یون سون، خانمه وه‌زیری رۆشنبیری و وه‌رزش و گه‌شتوگوزار و كیم كی چون-ی سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سكرتاریه‌تی سه‌رۆكی پێشووی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه‌ی له پشت ده‌ستیان هه‌بووه دروستكردنی لیستێكی ره‌ش بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تییه روناكبیرانه‌ی ره‌خنه له حكومه‌ت ده‌گرن.
ئه‌و خانمه وه‌زیره و سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك كۆماری پێشوو نه‌یانهێشتووه ئه‌وانه‌ی ناویان خراوه‌ته ئه‌و لیسته ره‌شه‌وه، له ماوه‌ی نێوان مانگی ئابی 2013 تا شوباتی 2015 هیچ پشتیوانییه‌ك له حكومه‌ت وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش گومانه‌كانی سه‌ر جۆ یون سۆن-ی سه‌ر خانمه وه‌زیری رۆشبیریی زیادكردووه كه ده‌ستی له دروستكردنی ئه‌و لیسته ره‌شه‌داهه‌بێت.
جگه له‌و تۆمه‌ته، دادگای كۆریای باشور ئه‌و خانمه وه‌زیری رۆشنبیریی تۆمه‌تبار كردووه به‌وه ئه‌وكاته‌ی وه‌ك راوێژكاری پارك كی هی، خانمه سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراو كاری كردووه، ئه‌و لیسته ره‌شه‌ی به ئه‌نقه‌ست دروستكردووه و خۆشی به‌ڕێوه‌ی بردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ناوی خرابێته ئه‌و لیسته ره‌شه‌وه، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دراوه‌ته پاڵ كه ره‌خنه‌ی له حكومه‌ت گرتووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه له پشتیوانییه داراییه‌كانی حكومه‌ت بێبه‌ش كراوه، ده‌ریشكه‌وتووه كه له لیسته‌كه‌دا ناوی 10 هه‌زار هونه‌رمه‌ند و روناكبیر و رۆشنبیر هه‌بووه.
PM:07:40:21/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت