ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی سه‌رپه‌رشتی ته‌لاری (حه‌سیب ساڵح) ی كرد كێ بوو؟
وێستگه نیوز ـ
رۆژنامه‌نووس ئه‌سعه‌د جه‌باری، باس له‌و ئه‌ندازیاره ده‌كات كه كاتی خۆی سه‌لاپه‌رشتیار ته‌لاری (حه‌سیب ساڵح)ی شاری سلێمانی بووه‌و ده‌ڵێت: "بۆی گێڕاوینه‌وه كه هه‌ركات به به‌رده‌م ئه‌وته‌لاره‌دا تێپه‌ڕده‌بم كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ریی و حه‌سره‌ت ده‌كێشێت".
ئه‌سعه‌د جه‌باری، رۆژنامه‌نووس له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ی كاتی خۆی سه‌رپه‌شتی ته‌لاری (حه‌سیب ساڵح) ی كردووه چۆن باسی رووداوه‌كه ده‌كات.
ده‌قی پۆسته‌كه‌ی ئه‌سعه‌د جه‌باری:
ئەو موهەندیسەی سەرپەرشتی تەلاری حەسیب صاڵح-ی كرد، كێ بوو؟
كاك نەوزاد سەید لەتیف جەباری موهەندیس بۆی گێڕاینەوە كە هەركاتێ ئێستا بەبەردەم تەلار حەسیب صالح-دا تێدەپەڕێ دوونیایەك بیرەوەری و حەسرەتیش دەكێشێ بۆ ئەو رۆژانەی كە چۆن ئەوان دڵسۆزبوون بۆ شارە حەیاتەكەو شەو رۆژیان ئەخستە سەر یەك تاكو سلێمانی جوان بكەن بەدرووستكردنی تاقە تەلاری ئەو سەردەمە بەناوی (ئوتێل حەسیب صالح)ەوە.
كاك نەوزاد جەباری سەرپەرشتیاری ئەندازیاری ئەو تەلارەبوو، هیچ كەسێك باسی ناكات، كەسیش ناوی ناهێنێ، هەقە سەندیكای ئەندازیاران خەڵاتی بكەن بەتایبەتی كاك نەوزاد پاش راپەڕینی 1991 بووە سەرپەرشتیاری سەندیكای ئەندازیاری لەسلێمانی.
نابێت میللەتێكی بێ وەفابین بەرامبەر بەپاڵەوانەكانی رابردوومان.
هۆتێل (حه‌سیب ساڵح) كه له‌دوای ساڵی 1991ه‌وه ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ هۆتێل سلێمانی پاڵاس و له ئێستاشدا زۆرینه‌ی میوان و وه‌فده بیانییه‌كان بۆ دیداره‌كانیان و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان رووی تێده‌كه‌ن.
PM:08:03:21/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 14407
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت