كوڕی به‌رپرسێكی نه‌یجیریا كچێكی لاقه‌كرد و كوشتی
وێستگه نیوزـ
بالا چیندا، كوڕی به‌رپرسی به‌شی كۆچ و كۆچبه‌ران له باڵیۆزخانه‌ی نه‌یجیریا له په‌ككین تۆمه‌تی لاقه‌كردن و كوشتنی خانمێكی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌وه و سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
بالا چیندا-ی ته‌مه‌ن 26 ساڵ بۆ خوێندن چووه‌ته زانكۆی رۆبێرت گۆردن له شاری ئه‌بیردین-ی سكۆتلاند، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی نه‌خایاندبوو ده‌ست به خوێندنه‌كه‌ی بكات، كوڕی به‌رپرسه نه‌یجیرییه‌كه خانمێكی هاونیشتمانیی خۆی به‌ناوی جێسیكا ماكگرا ناسیووه كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بووه.
سایتی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه: له كامێراكانی چاودێرییه‌وه بالا و جێسیكا بینراون كه چونه‌ته به‌شی ناوخۆیی زانكۆكه و دواتر به‌ره‌و شوققه‌ی خانمه‌كه رۆیشتوون و له‌وێ ماونه‌ته‌وه، دواتریش لاشه‌ی جێسیكا له شوقه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه كه به‌كرێی گرتبوو.
به‌دواداچوونی پۆلیسی سكۆتلاند و لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادگا، ده‌ریانخستووه كه جێسیكا دایکی منداڵێکە و له بواری له‌شفرۆشیدا كاری كردووه، كوڕی به‌رپرسه نه‌یجیرییه‌كه‌ش دوای لاقه‌كردنی ئه‌و خانمه، كوشتویه‌تی و زیاتریش گومان له‌وه ده‌كرێت كه خانمه خنكێنرابێت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه ئه‌و شۆفێری تاكسییه‌ی بالا و جێسیكا-ی بۆ شوققه‌كه گواستووه‌ته‌وه، گوێی له‌وه بووه كه ئه‌و دووانه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا له‌سه‌ر پاره مشتومڕیان بووه.
PM:08:11:21/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 6519
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت