بە ڤیدیۆ.. گەورەترین تیمساحی سەر ڕووی زەوی ھاوشێوەی دایناسۆرەکانە


وێستگە نیوز -
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا تیمساحێکی زەبەلاح لە یەکێک لە باخچەکانی ھەرێمی فلۆریدا، لە چەند مەترێک دوور لە کۆمەڵە گەشتیارێکەوە دەردەکەوێت.

ئەو گرتە ڤیدیۆیە، لەماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 20 ملیۆن بینەری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەبووە، دەرکەوتنی تیمساحێکی لەو شێوەیە، کە بە دایناسۆر، وەسف دەکرێت، دەنگۆی زۆری بە دوای خۆیدا ھێنا،

یەکێک لە گەشتیارەکان، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە: "ئەو کاتی ئەم تیمساحەمان بینی، وامانزانی دایناسۆرێک بەلامانەوە دەڕوات، بۆیە خێرا، وێنەمان گرت و لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاومان کردەوە".

بەگوێرەی قسەی ئەو گەشتیارانە بێت، درێژی ئەو تیمساحە زیاتر لە 12 مەتر بووە، زۆر بە ھێواشی ڕۆیشتووە.

ھەرێمی فلۆریدای ئەمەریکا، بەوە ناسراوە کە زیاتر لە ملیۆنێک تیمساحی تێدا دەژێت، بەڵام ماوەیەکی زۆرە تیمساحی بەو شێوە زەبەڵاح نەبینراوە، ئەم ئاژەڵە یەکێکە لەو ئاژەڵانەی ھەڕەشەی لەناوچونیان لەسەرە و بە ڕەگەزی دایناسۆرەکان دادەنرێت و کە بەرگەی سەختیان گرتووە و ڕەگەزی خۆیان لە لەناوچون پاراستووە.


 


PM:08:13:21/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 3018 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت