له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی چەند وێنه‌یەکیان بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز ـ
خانمه پێًشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه كه‌چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و به دیار ئاگره‌وه دانیشتوون و چایان لێناوه.
نێرگز قادر، پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك وێنه‌كانی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تیایدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د-ی هاوسه‌ره چوونه‌ته ده‌شت و به دیار ئاگرێكه‌وه دانیشتوون كه قۆریه‌ك چای له‌سه‌ره.
نێرگز له پۆستێكی دیكه‌دا له باره‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه شیعرێكی مه‌ولانای داناوه كه ده‌ڵێت: "خاوه‌ن نیشتیمان نیم ...!
نیشتیمانی من ئه‌و شوێنه‌یه كه تۆی لێیت".
PM:09:02:21/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 10868
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت