هێشتا پاسپۆرتی عیراقی له خراپترینیه‌كانی جیهانه
وێستگه نیوزـ
به‌دواداچونێكی نوێ ده‌ریخستووه كه پاسپۆرتی عیراقی بۆ ساڵی 2017ش، هێشتا یه‌كێكه له خراپترین پاسپۆرته‌كانی جیهان.
سایتی شه‌رقییه نیوز به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵسه‌نگاندنی پاسپۆرته‌كانی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای گه‌شتكردنی هه‌ڵگری پاسپۆرته‌كه بووه بۆ وڵاتانی جیهان به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزای پێشوه‌خت.
به‌وپێیه هه‌ردوو پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی و سویدی، به‌هێزترین پاسپۆرته‌كانی جیهانن و پێش هه‌ردوو پاسپۆرتی به‌ریتانی و ئه‌مریكاییش كه‌وتوون.
له پله‌ی یه‌كه‌مدا پاسپۆرتی ئه‌ڵمانی هاتووه كه هه‌ڵگری ئه‌و پاسپۆرته به‌بێ ڤیزا توانای گه‌شتكردنی بۆ 158 وڵاتی جیهان هه‌یه، له پله‌ی دووه‌میش پاسپۆرتی سویدی و پاسپۆرته‌كانی سه‌نگافوره هاتوون كه گه‌شتیان بۆ 157 وڵات پێ ده‌كرێت و پاسپۆری ئەمریکاش کە یەکێکە لە وڵاتە زلهێزەکانی جیهان لە پلەی چوارەمدا هاتووە.
له دوای ئه‌و وڵاتانه‌ش پاسپۆرته‌كانی دانیمارك و فینلاند و فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا و سویسرا و نه‌رویج و به‌ریتانیا پله‌كانی پێشه‌وه‌یان گرتووه.
سه‌باره‌ت به پاسپۆرته خراپه‌كانیش، پاسپۆرتی ئه‌فغانی خراپترین پاسپۆرتی جیهانه كه ته‌نها بۆ 23 ده‌وڵه‌ت گه‌شتی پێ ده‌كرێت، دوای ئه‌ویش پاكستان بۆ 26 ده‌وڵه‌ت و ئینجا عیراق بۆ 28 ده‌وڵه‌ت و دوای ئه‌ویش پاسپۆرتی سوریا كه ته‌نها بۆ 29 ده‌وڵه‌ت گه‌شتی پێ ده‌كرێت.
PM:09:34:21/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1703
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت