ئه‌وه‌ی بوش له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپدا كردی
وێستگه نیوزـ
له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ به سه‌رۆكی 45ه‌مینی ئه‌مریكا، چه‌ندین كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكه‌كانی پێشووی ئه‌و وڵاته ئاماده‌بوون، یه‌كێك له‌وانه جۆرج بوش-ی كوڕ بوو كه به ئه‌ندازیاری روخاندنی رژێمی به‌عس داده‌نرێت.
له‌و رێوڕه‌سمه‌دا كامێرا‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كی جۆرج بوش-ی كوڕیان گرتووه كه به نایلۆنێك خۆی له‌و نمه‌بارانه پاراستووه كه له‌وكاته‌دا باریووه كه دۆناڵد تره‌مپ سوێندی یاسایی تێدا خواردووه.
له به‌رامبه‌ریشدا باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا گوێی نه‌داوه‌ته بارانه‌كه و ئاگاداری رێوڕه‌سمه‌كه بووه، به‌ڵام وه‌ك باس ده‌كرێت بوش به‌و نایلۆنه‌وه ئه‌وه‌نده خه‌ریك بووه كه دیمه‌نێكی پێكه‌نیناویی هه‌بووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌كان یه‌كێك له تویته‌ر نوسیویه‌تی: "ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ركردایه‌تی جه‌نگی عیراقی كرد، ئێستا خۆی به نایلۆن داده‌پۆشێت."
لایه‌نگرێكی هیلاری كلنتن، كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه كه تیایدا شكستی خوارد، ده‌ڵێت:"ئه‌وكاته‌ی هه‌ندێك له ئێمه دڵته‌نگین، ئه‌وانی تر یاری به كیسه نایلۆنه‌كان ده‌كه‌ن".
PM:09:54:21/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 13827
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت