ئەمریکا به‌ نوێنه‌رێك به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەستانا دەکات


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە بەھۆی سەرقاڵی کارەکانی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە واشنتۆن ھیچ شاندێک بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکانی سوریا لە ئەستانا نانێرێت، بەڵام باڵیۆزی ئەمریکا لە کازاغستان بەشداری لە کۆبوونەوەکان دەکات.

مارک تۆنەر، وتەبێژی کاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە باڵیۆزی ئەمریکا لە کازاغستان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی سوریا لە شاری ئەستانا دەکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکا ھەمیشە ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ شەڕی ناوخۆی سوریا داوە.

وتەبێژی کاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکراشی کرد کە بەھۆی پێشھاتەکانی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە واشنتۆن، شاندی تایبەت بۆ ئەستانا نانێرن. 

وتیشی: "بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە داوەتکردنمان وەک چاودێر لە کۆبوونەوەکانی سوریا دەکەین، بەھۆی سەرقاڵی لە کارەکانی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ئەمریکا ھیچ شاندێک بۆ کۆبوونەوەکانی ئەستانا نانێرین، بەڵام ئەمریکا لە لایەن باڵیۆزی خۆمان لە کازاغستان نوێنەرایەتی دەکرێت".


PM:10:03:21/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1579 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو