وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له هندستان ده‌یان كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی لادانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له هێڵه ئاسینكه‌ی خۆی 132 سه‌رنشینی هندستانی كوژران و بریندار بوون.
رۆژنامه‌ی Times of India بڵاویكرده‌وه: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی كانونی دووه‌می 2017، له ناوچه‌ی كونیرا-ی ولایه‌تی ئه‌ندرا برادیش فارگۆنێك و هه‌شت عه‌ره‌بانه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له هێڵه ئاسنینه‌كه‌ی خۆی ده‌رچووه و به‌هۆیه‌وه 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 100ی دیكه‌ش برینداربوون.
رۆژنامه‌كه پێشبینیی كردووه ئاماری قوربانییه‌كان له‌و ژماره‌یه زیاتر بكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رنشینێكی زۆری دیكه له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا گیریان خواردووه.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌نیازه بووه له شاری جاگدالپور به‌ره‌وه شاری بۆپانسوار بڕوات و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش هێشتا بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه هۆكاری وه‌رگه‌ڕانه‌كه‌ی چییه.
AM:09:37:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1257
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت