باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2017 راده‌گه‌یه‌نێت، كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاسمانی شاره‌كانی هه‌رێم هه‌ورو باران ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری بارینی به‌فرێكی كه‌م هه‌یه، پاشان بۆ ئێواره ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆ، كه‌شناسی هه‌رێم ئاشكرایكردووه له هه‌ولێر 11 پله‌ی سه‌دی و سلێمانی 9 پله و دهۆك 11 پله و كه‌ركوك 11 پله‌ی سه‌دی ده‌بن.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه 23ی كانوونی دووه‌می 2017، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه: ئاسمان له سه‌نته‌ری پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی وتووه: "پله‌كانی گه‌رمای سبه‌ینێ به‌م جۆره ده‌بن، هه‌ولێر به‌رزترین پله 12، سلێمانی 11، دهۆك 12، كه‌ركوك 13 پله ده‌بێت".
AM:10:07:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 5874
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت