چه‌ند دیارده‌یه‌كی ته‌موموژاوی له جیهاندا كه هێشتا به‌نادیاری ماونه‌ته‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا، كه‌چی هێشتا هه‌ندێك رووداو به نادیاری ماونه‌ته و جیهان ده‌سته‌وه‌ستانه به‌رامبه‌ری و هه‌رچی به‌كارده‌هێنێت ناتوانێت شرۆڤه‌یه‌كی قایلكه‌ری بۆ بكات و تا كۆتایی 2016 هه‌ر وا به‌بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه.
به‌پێی سایتی ئیندیانا تایمز، ئه‌مانه دیارتری روداوه ته‌مومژاوییه‌كانی ساڵی 2016ن:
گه‌شتی فڕۆكه مالیزییه‌كه
له 8ی ئازاری 2016 گه‌شتی 370ی هێڵی ئاسمانیی مالیزیا به 239 سه‌رنشینه‌وه دیار نه‌ما و گومانێكی زۆر هه‌یه كه هه‌وڵێكی تیرۆرستی یان رفاندن بێت، به‌ڵام تاكۆتایی ساڵی 2016ش ده‌رنه‌كه‌وت هۆكاره راسته‌قینه‌كه چییه و هێشتا گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه.
مرداربوونه‌وه‌ی هه‌زاران ئاسك
له كازاخستان و له ساڵی رابردوودا 120 هه‌زار ئاسكی ده‌گمه‌ن مرداربوونه‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی زانایان پێی گه‌یشتن ئه‌وه بوو كه دوو جۆر به‌كتریا هۆكار بوون، به‌ڵام چه‌ند پسپۆڕێكی دیكه وتیان ئه‌و جۆره به‌كتریایه كوشنده نییه تا رێژه‌ی مرداربوونه‌وه‌كه بگاته ئه‌و رێژه مه‌ترسیداره.
گاڵته‌جاڕه نادیاره‌كه
له ناوچه‌ی كلینتۆن پارك-ی ئه‌مریكا پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه كه كه‌سێك كه جلوبه‌رگی گاڵته‌جاڕه‌كانی له‌به‌ركردووه و به‌خێراییه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو توانای خۆشاردنه‌وه‌ی هه‌یه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌و گاڵته‌جاڕه كردووه و نه‌گه‌یشتووه‌ته هیچ ئه‌نجامێك.
شوێنه‌واری نامۆ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی
مانگی ده‌ستكردنی دیمیتری ده‌ی، شوێنه‌وار و شێوه‌ی نامۆی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دوره‌ده‌ست و چۆڵی كازاخستان به‌دی كرد كه وه‌ك دوو هێڵی بچڕبچڕی یه‌كتربڕ ده‌ركه‌وتوون، زانایان نه‌یانزانی ئه‌وه چۆن روودیداوه و پێیان وایه ئه‌گه‌ر بیزانن ئه‌وا ده‌توانن دۆزینه‌وه‌ی گه‌وره‌تریشیان بۆ ده‌ربكه‌وێت.
ته‌رم به ده‌رزه‌ن
له كه‌ناراوه‌كانی باكوری خۆرئاوای ژاپۆن، چه‌ندین ته‌رم دۆزرانه‌وه كه لاشه‌كه‌یانیان بۆگه‌نی كردبوو، ساڵی 2013ش 80 به‌له‌می پڕ له ته‌رمم دۆزرانه‌وه كه میدیاكان باسیان لێوه نه‌كرد، هێشتا نه‌زانراوه هۆكاره راسته‌قینه‌كه چییه، به‌ڵام زۆرێك باوه‌ڕیان وایه كه ئه‌وه كاری دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكور بێت.
ژیان له نزیك هه‌ساره‌ی زوحه‌ل
زانایان پێیان وایه مانگی به‌سته‌ڵكی ئینسلاودس كه شه‌شه‌م گه‌وره‌ترین مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی زوحه‌له، شوێنێكی گونجاو بێت بۆ ژیان، زوحه‌ل له هایدرۆجین و هیلیۆم و كه‌مێك له به‌سته‌ڵه‌كی ئاو پێكهاتووه، ئه‌وه وایكردووه زانایان هیوایان به‌وه هه‌بێت ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه هه‌بێت و پێشتریش ژیانی له‌سه‌ر بوبێت، به‌ڵام هێشتا له لێكۆڵینه‌وه‌دان له‌وباره‌یه‌وه.
ته‌نی نامۆ به ئاسمانی زه‌وییه‌وه
له مانگی تشرینی دووه‌می 2016، زانایان ته‌نێكی نامۆیان به ئاسمانی گۆی زه‌وی به‌دیكرد كه وه‌ك پاشماوه‌ی تێكشانی شتێك وابووه، ئه‌و ته‌نه نامۆیه له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌ویدا و له‌سه‌ر ئاسمانی زه‌ریای هێمن سوتاوه، زانایان ناوی ته‌نه نامۆكه‌یان نا WT1190F و ئاژانسی فه‌زایی ناساش ماوه‌ی دوو مانگ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرد به‌ڵام هیچی لێ حاڵی نه‌بوو، پێشبینیشی كرد كه ئه‌و ته‌نه پاشماوه‌ی پێكهاته‌ی موشه‌كێك بووبێت.
AM:10:24:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 8072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت