ئایا چاوی چه‌پی به‌شار ئه‌سه‌د پێكراوه؟
وێستگه نیوزـ
له روسیاوه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌وه كه ده‌ماره‌كانی چاوی چه‌پی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا توشی گرژبوون بووبێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی سایتی عه‌ره‌بییه، سه‌رچاوه‌كانی روسیا له مۆسكۆ-ی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌وه رایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی ئه‌و گوشاره ده‌رونییه‌ی ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی سوریایه، پێده‌چێت ده‌ماره‌كانی چاوی چه‌پی سه‌رۆك گرژ بووبێتن.
پێشتریش رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت-ی چاپی له‌نده‌ن بڵاویكردبووه‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د به‌هۆی شه‌ڕی ناخۆی پێنج ساڵه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه هه‌میشه له دڵه‌ڕاوكێدایه و ئه‌و شه‌ڕه ته‌واو ماندوی كردووه.
شۆڕه‌شه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی سوریاشی گرته‌وه و له ساڵی 2011ه‌وه ئه‌و وڵاته له شه‌ڕێكی ناوخۆی سه‌ختدایه، به‌ڵام به ده‌ستوه‌ردانی روسیا و ئێران و چه‌ند وڵاتێكی دكه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هێشتا نه‌ڕووخاوه.
AM:10:37:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1222
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت