گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان عیراق و بیلاروسیا ده‌ستیپێكردەوە


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند كه‌ گه‌شته‌ راسته‌خۆكانی نێوان به‌غدا و مینسك-ی پایته‌ختی بیلاروسیا ده‌ستی پێكردووه‌.

كازم فنجان حمامی، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق راگه‌یاند كه‌ نوسینگه‌ی بریكاری هێڵی ئاسمانیی عیراق له‌ مینسك-ی پایته‌ختی بیلاروسیا كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستكراوه‌ به‌ گه‌شتی ئاسمانی له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سره‌وه‌ بۆ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌.

وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عیراق راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ستكردن به‌و گه‌شتانه‌ ده‌رگاش به‌ رووی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانیی ئه‌وروپا ده‌كاته‌وه‌ بۆ نیشتنه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراق و هۆكارێكیشه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌سه‌ر هێڵی ئاسمانیی عیراق بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنی ئاسایش و پاراستنی سه‌رنشینی فڕۆكه‌ دانراوه‌.

هاوكات سامر كوبه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانیی عیراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێڵه‌كه‌یان به‌رووی جیهاندا كراوه‌ته‌وه‌ و فڕۆكه‌ بیانی و عه‌ربییه‌كانیش ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و به‌بێ وه‌ستان له‌رێی هێڵی ئاسمانیی عیراقه‌وه‌ گه‌شت بكه‌ن.

له‌ 17ی كانونی دووه‌می 2017، هێڵی ئاسمانیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ به‌منزیكانه‌ گه‌شته‌كانی نێوان به‌غدا و بیلاروسیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و بۆ هه‌رگه‌شتێكی دوو سه‌ره‌ نرخی بلیتی فڕۆكه‌ ته‌نها 275 دۆلاره‌.


AM:11:12:22/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1549 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو