دواین وێنەکانی ساتی ماڵئاوایی ئۆباما لە کۆشکی سپی


وێستگه‌ نیوز ـ
باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ماڵئاوایی لە کۆشکی سپی کرد کە ماوەی هەشت ساڵ وەک ماڵی خۆی تێیدا مایەوە.


پیتەر سوزا وێنەگری کۆشکی سپی ژمارەیەک وێنەی ساتی ماڵئاوایی ئۆبامای لە کۆشکی سپی بڵاوکردەوە دوای ئەوەی پۆستەکەی ڕادەستی دۆناڵد ترەمپ کرد.

لە یەکێک لە وێنەکاندا ئۆباما لەناو هێلیکۆپتەرێکدایە لە ئاسمانی واشنتۆن و تیایدا سەیری بینای کۆشکی سپی دەکات کە ماوەی هەشت  ساڵ ماڵی خۆی و خێزانەکەی بوو.

هاوکات یەکێکی تر لە وێنەکان وێنەی نووسینگەی سەرەکی ئۆبامایە لە کۆشکی سپی و تیایدا ناوبراو کۆتا وێنەی گرتووە و بەجێی دەهێڵێت.

زۆربەی ئەو وێنانەی پیتەر سوزا گرتوونی لە هەژمارێکی ئینستاگرامدا بەناوی  @PeteSouza44 ئەرشیف کراون.

باراک ئۆبامای تەمەن 55 ساڵ لە ساڵی 2009وە پۆستی سەرۆکی ئەمەریکای گرتە دەست و پاش بەردەوامبوونی بۆ ماوەی هەشت ساڵ، ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە پۆستەکەی ڕادەستی دۆناڵد ترەمپ کرد، لە ئێستاشدا ترەمپ 45هەمین سەرۆکی ئەمریکایە.


PM:12:06:22/01/2017










ئه‌م بابه‌ته 2406 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت