هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت به‌م پێنج نیشانه‌یه سه‌رجێگایی تێدا نه‌ماوه
وێستگه نیوزـ
بێگومان سه‌رجێگایی له‌نێوان ژن و مێرد پێویستییه‌كی سه‌ره‌كییه، چونكه هه‌ریه‌ك له‌و دوانه ده‌یه‌وێت بزانێت هاوبه‌شه‌كه‌ی چه‌ند خۆشی ده‌وێ و چه‌ند به‌لایه‌وه سه‌رنجڕاكێشه.
به تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی هاوسه‌رگیری، ئه‌م پێویستییه كه‌م ده‌بێته‌وه، كه‌سی به‌رامبه‌ر ده‌زانێت كه خۆشده‌وێت، به‌ڵام به‌تێپه‌ڕیبوونی كات وای لێدێت كه هه‌موو جارێك پێویست به‌وه نه‌كات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه بكه‌یته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه و ره‌نگه ئاسان نه‌بێت تێبگه‌یت له‌وه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه هیچ سه‌رجێگاییه‌كی تێدا نییه و دوو كه‌سه‌كه‌ش هه‌ر یه‌كتریان خۆشده‌وێت.
گۆڤاری Prevention ی ئه‌مریكا پێنج نیشانه‌ی وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌ی ژن و مێرد بڵاوكردووه‌ته‌وه كه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو هاوسه‌ره له‌داهاتوودا به‌ره‌و پێكه‌وه‌ژیانێك ده‌ڕۆن كه سه‌رجێگایی تێدا نییه:
1- له‌یه‌ك كاتدا هه‌ردووكیان ناچنه‌سه‌ر جێگا:
ئاسایی ژن و مێرد كاتی جیاوازی خه‌وتنیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ كاتێك پێكه‌وه نه‌چنه سه‌ر جێگا بۆ خه‌وتن، یان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی سێكس بكه‌ن، ئه‌وه خۆی بۆخۆی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ژن و مێرد كاتێك بۆ خه‌وتن دانه‌نێن و پێكه‌وه نه‌چنه سه‌ر جێگا، هه‌لی سێكیش كه‌متر ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته هاوسه‌ره‌كان زۆر له خۆیان بكه‌ن و بۆ خه‌وتن بچنه ناو جێگه‌كه‌یان.
2- ماندوویی:
ئه‌گه‌ر كه‌سێكی پێگه‌یشتویت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه رۆژانه ماندوو ده‌بیت، ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریت كردبێت، زیاتر ماندوویت، ئه‌گه‌ر منداڵیشت هه‌بێت، ئه‌وه هه‌ر زۆر ماندوو ده‌بیت، هه‌ربۆیه كاتێك خواستی سێكس له‌لای ژن و مێرد دروست ده‌بێت، یه‌كێك له‌و دوانه هه‌ست به ماندوویی ده‌كات، ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، به‌ڵام نیشانه‌یه‌كیشه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی سێك له‌نێوان ئه‌و دووانه، به‌ڵام دووباره بوونه‌وه‌ی مانای ئه‌وه‌ی كه راكردنه له سێكس بۆیه ده‌بێت بزانن كه هۆكاره‌كه خۆشه‌ویستی نییه، به‌ڵكو ماندوویی رۆژانه‌یه و پێویسته چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
3- ئامانج له سێكس، گه‌یشتنه به كۆتایی:
گه‌یشتن به چێژی سێكس، شتێكی سه‌رسامكه‌ره، به‌ڵام هه‌موو شتێكیش نییه له‌و پرۆسه‌یه‌دا، هۆكاری دیكه‌ی وه‌ك ده‌ستلێدان و ماچ و ده‌ستبازیش مرۆڤ ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌و چێژه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له سه‌رجێگاییدا نه‌مێنن و پرۆسه‌كه به په‌له بكرێت تا منداڵه‌كان خه‌به‌ریان نه‌بێته‌وه، چێژ كه‌متر ده‌بێته‌وه و هیچیان پێ راناگه‌ن ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌كات له‌وكاته‌دا به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بیكات.
4- بایه‌خ به روخسار ناده‌ن:
له راستیدا باشترین شت له هاوسه‌رگیریدا ئه‌وه‌یه كه هاوژینه‌كه‌ت به‌بێ مه‌رج تۆی خۆشبوێ و چاو له هه‌ندێك كه‌موكوریی ساده و ساكار بپۆشێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش لایه‌نی نه‌رێنیی خۆی هه‌یه، بۆیه پێویسته هاوسه‌ره‌كان تا راده‌یه‌ك بایه‌خ به روخسار و جلوبه‌رگ و ئه‌و شوێنه بده‌ن كه تیایدا ده‌ژین، ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه نا كه هه‌میشه به شیله و هۆكاره‌كانی دیكه مووی جه‌سته‌ت بۆ مێرده‌كه‌ت لابه‌ریت، به‌ڵكو گرنگیدان به خۆشتن و پاكوخاوێنیی جه‌سته و روخسار و گۆڕینی جلوبه‌رگ، شتێكی باشه بۆ به‌رده‌وامبوونی سه‌رجێگایی.
5- زۆر شت هه‌یه ده‌یشارنه‌وه:
زۆرجار ژن و مێرده‌كان به كاتێكدا تێده‌په‌ڕن كه رێك نین، كه‌سیان ناتوانێت قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیكه بكات، شت له ژیانتدا روو ده‌دات و یه‌ك بۆ ئه‌وی دیكه‌ی باس ناكات، هه‌ردووكیشیان دڵنیان كه شتێك هه‌یه و هه‌ریه‌ك له‌وی دیكه‌ی ده‌شارێته‌وه.
له‌وانه‌یه شاردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه به‌هۆی توڕه‌یی یان گوێپێنه‌دان یان هه‌ر شتێكی دیكه بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كه بۆخۆی، چونكه ئه‌گه‌ر نهێنییه شاردراوه‌كان كه‌ڵه‌كه ببن، كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی سه‌رجێگایی ده‌بێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا سێكس پێویستیی به گه‌رموگوڕی و هه‌ستیارییه، هه‌ربۆیه پێویسته قسه په‌نگخواردووه‌كانی ناو دڵ بدركێندرێن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره و ئه‌وانی دیكه‌ش، ره‌نگه به یه‌كجاری ماڵئاوایی له سێكس له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا بكه‌یت.
PM:12:24:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 12391
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت