"سه‌لامه‌تی و به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن له‌گرنگترین پێشمه‌رجه‌كانی دیموكراسین"
وێستگه نیوز ـ
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، "سه‌لامه‌تی و به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ راگه‌یاندن له‌گرنگترین پێشمه‌رجه‌كانی دیموكراسیه‌كی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌ن".
په‌یجی تایبه‌تی كوسنوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك راپۆرتی ساڵانه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان بڵاوكردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاند كه، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی بۆ ساڵی 2016 له‌سه‌ر ئازادی راگه‌یاندن له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق بڵاوكرده‌وه به‌پێی ڕاپۆرته‌كه 175 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به 148 رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراوه.
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو كه،" مامه‌ڵه‌ی نایه‌كسان له‌سه‌ربنه‌مای لایه‌نداری سیاسیان له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندندا ئه‌نجامدراوه".
جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه له‌وه‌ی، "سه‌لامه‌تی و به‌یه‌كسانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندن له‌گرنگترین پێشمه‌رجه‌كانی دیموكراسیه‌كی ته‌ندروست و كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه‌ن".
له 9ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو (كێن گرۆس) كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ۆی میترۆی له شاری سلێمانی كرد‌و به‌گه‌رمی له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی رێكخراوه‌كه‌وه پێشوازی لێكرا.
له‌و دیداره‌دا كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا، كار‌و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆی به ئیجابی وه‌سفكرد و پاڵپشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی بۆ فراوانكردنی ئازادی میدیا له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
PM:01:45:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت