سه‌عدی پیره: له‌م هه‌فته‌یه‌دا یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌فدی پارتی سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیچ لایه‌نێكیش په‌راوێز نا‌خرێت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا كۆده‌بنه‌وه.
وتیشی: "نازانین به‌م كۆبوونه‌وه‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت یان نا، ئومێدمان وایه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ببێت".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌فده‌كه سه‌ردانی گۆڕان ده‌كات یان نا، سه‌عدی پیره وتی: "به‌ڵێ سه‌ردانی ئه‌وانیش ده‌كه‌ین و نامانه‌وێت هیچ لایه‌نێك په‌ڕاوێز بخرێت".
هه‌فته‌ی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداو رایانگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
هاوكات كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌له هه‌مانكاتدا جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانه رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه.
PM:02:34:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1179
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت