سبه‌ینێ مووچەی ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌ ئه‌منییه‌ دابه‌شده‌كرێت


وێستگە نیوز ـ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 11ی شەش وەزارەت و دەستەو دەزگا دابەشدەكرێت و سبه‌ینێ مووچه‌ی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئاماده‌ دابه‌شده‌كرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند، كە بەپێی خشتەكە لەم هەفتەیەدا ئەم وەزارەت و دەستەو فەرمانگە ئەمنیانە مووچە وەردەگرن.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی كە وێنەیەكی دەست وێستگە نیوز كەوتووە، تیایدا هاتووە: رۆژی دووشەممە 23-1-2017، مووچەی فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

ئەوەشی وتووە: رۆژی سێشەممە 24-1-2017، مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەش دەكرێت.

باس لەوەشكردووە: رۆژی چوارشەممە 25-1-2017، مووچەی وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت.

هەروەها دەڵێت: "رۆژی پێنجشەممە 26-1-2017، مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت:
1-وەزارەتی ناوخۆ
2-وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
3- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
4- وەزارەتی پلان دانان
5- دەزگای مین
6- دیوانی چاودێری دارایی
7- دەستەی مافی مرۆڤ
8- دەستەی ژینگە
9- دەستەی وەبەرهێنان
10-دەستەی دەسپاكی
11- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان
12- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران دەستیپێكرد و یەكەم وەزارەت، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان مووچەیان پێدراو بڕیارە سبەینێ یەكشەممە 22ی كانوونی دووەمی 2017، مووچەی یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت.


PM:02:54:22/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 7995 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو