فواد عوسمان: شه‌هیدانی خۆبه‌خشیش وه‌ك شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌ هه‌ژمار ده‌كرێن


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەینێت، بەگوێرەی فەرمانێکی حکومەتی هەرێم، ئەوانەی لەریزەكانی پێشمەرگەدا خۆبەخشبوون و  شەهیدبوون، لەگەڵ ئەوانەی فەرمانبەری حكوومەتن و لە كاتی ئەركدا لە سەنگەرەكانی پێشمەرگە شەهیدبوونە، دەتوانن داواكاری پێشكەش بە وەزارەت بكەن و وەک شەهیدی پێشمەرگە هەژمار دەکرێن.


فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "بە گوێرەی فەرمانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر هاوڵاتییەكی خۆبەخش یان ئەوانەی فەرمانبەری حكومەتبوون و لە كاتی بەجێگەیاندنی ئەركی خۆیاندا لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش شەهیدبوون لە وەزارەتدا پلەی شەهیدی پێشمەرگەیان پێدەدرێت و هەمان ماف و ئیمتیازاتی شەهیدانی دەبێت".

وتیشی: "ئەوانەی كەسوكاریان خۆبەخش بووە و لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا شەهیدبوون دەتوانن داواكاری پێشكەش بە وەزارەت بكەن بۆ ئەوەی ناوی شەهیدەكەیان تۆمار بكرێت، چونكە هەر وەزارەتێك لیستی خۆی هەیە و ناوی شەهیدانی خۆی تۆمار كردووە، دوا لیستی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەی کردووە ناوی هه‌زار و 700 شەهیدمان بۆهاتووە و لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان تۆمار كراون".


PM:03:42:22/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو