وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ده‌نگۆی مه‌ترسی ده‌رزییه‌ك روونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌رزییه‌ك له هه‌رێم روونكردنه‌وه ده‌دات و ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ ده‌رزیه‌كی له جۆره له هه‌رێم هه‌بێت كه ببێتـه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئایدز.
د. خالیس قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: چه‌ند جارێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكی ناڕاست و دوور له بنه‌مای زانستی بڵاوده‌بێته‌وه ده‌رباره‌ی جۆره ده‌رزیه‌ك كه گوایه ده‌بێته هوێ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خوشی ئایدز.
خالیس قادر وتیشی: "ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستی و هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه نه ئه‌م جۆره ده‌رزیه هاتووه‌ته كوردستان و نه ده‌رزی له‌م شێوه ده‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ئایدز، چونكه ڤایر‌وسی ئایدز بۆ مانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی پێویستی به ناوه‌ندێكی زیندوو هه‌یه وه‌ك خوێن و پێكهاته‌كانی و شله‌ی له‌ش و خانه و شانه‌ی مروودیی زیندوو".
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه دێت له ماوه‌ی رابردوودا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ده‌رزیه بڵاوبوه‌وه و ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی لای هاوڵاتیان دروستكردبوو.
PM:04:20:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 2182
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت