فه‌یسبوك شه‌ڕێكی له‌نێوان ئاواره‌كانی حه‌ویجه نایه‌وه
وێستگه نیوزـ
له ناحیه‌ی عه‌له‌م-ی سه‌ربه پارێزگای سه‌لاحه‌دین، شه‌ڕه قسه‌یه‌كی ناو فه‌یسبوك په‌ره‌ی سه‌ند بۆ شه‌ڕی نێوان ئاواره‌كانی حه‌ویجه.
سایتی مه‌دا پرێس بڵاویكرده‌وه له شه‌ڕه‌كه‌دا هاوڵاتییه‌كی ئاواره‌ی قه‌زازی حه‌ویجه كه ئاواره‌ی ناحیه-ی عه‌له‌م بوون، له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یدا كه ئه‌ویش ئاواره بووه، كۆمێنتیان له فه‌یسبوك گۆڕیووه‌ته‌وه و دواتر بووه‌ته شه‌ڕی راسته‌قینه‌یان و یه‌كێكیان فیشه‌كێكی ناوه به‌وی دیكه و كوشتویه‌تی.
سایته‌كه ئاشكرایكردووه و كوژراوه‌كه له فه‌یسبوك گاڵته‌یه‌ی زۆری به بكوژه‌كه كردووه و ئه‌ویش توشی نائومێدی بووه، هه‌ربۆیه ده‌ستی داوه‌ته چه‌ك و چووه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كوشتویه‌تی.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه بكوژه‌كه چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی بووه و دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند پۆستێك كه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر رزگار كردنی شاری حه‌ویجه كردووه‌ته‌وه، كوژراوه‌كه گاڵته‌ی به قسه‌كانی كردووه و ئه‌ویش به‌و توانجانه‌ی توڕه بووه وای لێكردووه بچێته‌سه‌ری و بیكوژێت.
PM:04:40:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1643
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت