داعش گه‌وره‌ترین هۆتێلی موسڵی ته‌قانده‌وه
وێستگه نیوزـ
چه‌كدارانی داعش له شاری موسڵ گه‌وره‌ترین هۆتێلی ئه‌و شاره‌یان ته‌قانده‌وه تا هێزه عیراقییه‌كان سودی لێ نه‌بینن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری چه‌ند شایه‌تحاڵێك له شاری موسڵ بڵاویكرده‌وه كه هۆكاریی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و هۆتێله ئه‌وه بووه تا سوپای عیراق وه‌ك خاڵێك بۆ دابه‌زینی هێزه‌كانی یان بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه به‌كاری نه‌هێنێت.
هۆتێله‌كه ده‌كه‌وێت خۆرئاوای موسڵ و له شێوه‌ی پلیكانه دروستكراوه، ئه‌و دیزاینه له مێژووی عیراقی كۆن - "وڵاتی نێوان دوو روبار" بۆ دروستكردنی په‌رستگا به‌كارهێنراوه و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا دیزاینه‌كه له‌و هۆتێله‌دا به‌كارهاتووه‌ته‌وه.
هۆتێله‌كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری خۆرئاوای روباری دیجله كه ئه‌و شاره‌ی كردووه‌ته به دوو به‌شه‌وه، ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و هۆتێله‌ش دوای ئه‌وه هاتووه كه هێزه عیراقییه‌كان له‌وه نزیكبوونه‌ته‌وه ته‌واوی به‌شی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و شاره كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و دواتر ده‌ست به رزگاركردنه‌وه‌ی به‌شی خۆرئاو بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شایه‌تحاڵه‌كه‌ی رۆیته‌رز ئاشكراشیكردووه كه دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی، هۆتێله‌كه له‌لایه‌كییه‌وه لار بووه‌ته‌وه، باسی له‌وه‌شكردووه كه داعش هه‌ر كه‌سێك بگرێت په‌یوه‌ندی به ده‌ره‌وه‌ی موسڵه‌وه بكات، راسته‌وخۆ ده‌یكوژێت.
PM:05:44:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1762
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت